English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرمان پێشکەشی نۆرینگەی بنەماڵەی شەهیدان کرا
2017-02-15 [07:08 AM]

ZNA - هەولێر


دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان بۆ نۆرینگەی تایبەت بە بنەماڵەی شەهیدان لە هەولێر دابینکرد.

رێکەوتی ١٥/٢/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات ١٥٠ کارتۆن دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان گەیاندە نۆرینگەی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری هەولێر.

دکتۆر بەژەنگ قاسم بەڕێوەبەری نۆرینگەکە سەبارەت بە نۆرینگەکە وتی: ئەم نۆرینگەیە تاکە بنکەی تایبەتە بە بنەماڵەی شەهیدان و لێرە کەس و کارەی شەهیدان بەبێ بەرانبەر چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، بەرێزیان سەبارەت بە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات ئاماژەی بەوەدا کەیەکەم جارە ئەو جۆرە دەرمانانە کە تایبەتن بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بۆ نۆرینگەکەیان دابین بکرێت، وتیشی کە ئەم هاوکاریانە سودێکی زۆر بە بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدان دەگەیەنێت.

 





ئەم هەواڵە 2845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad