English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
هۆڵەندا پاڵپشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
2017-02-16 [03:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، شانشینی هۆڵەندا نزیکەی 270هه‌زار دۆلاری ئەمریکی دەبەخشێت بە جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای چاکسازیی ئابوری کە لەلایەن بانکی جیهانییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستانی عێراق پەرەیپێدراوە.

بەشدارییە داراییەکە لەڕێی دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ چاکسازیی ئابوری (FFER KR-I)-وە دەکرێت، کە لە کۆتایی ئەیلولی 2016 دا کاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی پلاندانان و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP بوو.

لەڕێگه‌ی FFER ەوە، UNDP پاڵپشتیی جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای چاکسازیی ئابوری دەکات کە باسی ئاستەنگیە سەرەکیەکانی ئابوری دەکات لە هەرێمی کوردستاندا لەگەڵ چالاککردنی ئەجێندای چاکسازیی، بە تەرکیزکردنە سەر گۆڕین و هەمەچەشنە کردنی ئابوری و بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت.

وەزیری پلاندانان، دکتۆر عەلی سندی وتی، گریمانەیەکی سانا هەیە لەپشت ئەم نەخشە ڕێگای چاکسازیی ئابوریەوە کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانێت داهاتوویەکی باشتر بۆخۆی دابین بکات ئەگەر پێکەوە بۆ بەدیهێنانی ئەم لایەنە کاربکەین. وتیشی، ئێمە چاکسازیی گرنگ ئەنجام دەدەین کە وادەکات ببێتە هۆی گونجاندنی لایەنی ئابوری بە دوورکەوتنەوە لە پشت بەستن بە نەوت، لەگەڵ پاراستنی هەژاران لە کاریگەریەکانی کەمی داهات. پێویستە هانی کەرتی تایبەت بدەین و وەبەرهێنانی بیانی بۆلای خۆمان ڕابکێشین ئەگەر بمانەوێت ئامادەبین بۆ هێزێکی کاری گەورەتر و بە بەرهەمتر. دەبێت ئەم کارە بۆ دەستپێکردن و ئەنجامدانی کار ئاسان بکەین.

 کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر، خاتوو جانێت ئەلبێردا، وتی، هەرێمی کوردستان دووچاری چەندین ئاستەنگ بووه‌تەوە، بنیادنانی ئابوریەکی شەفاف و بەردەوام و چاکسازیکردن لە کەرتی گشتیدا بە شێوەیەک کە بوژانەوەی ئابووری ئاسانبکات وەک لەوەی ڕایبگرێت بریتیە لەو هەنگاوە گرنگەی کە هەرێم دەبێت بینێت بۆ پەرەدان بە ئابوریەکی بەردەوام، ئەم کارە بۆ هاوڵاتیەکانی باش دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبونی متمانە و هەروەها بۆ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانیش باش دەبێت.

خاتوو جانێت وتیشی، حکومەتی هۆڵەندی چەندین جۆر لە پاڵپشتیی بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، وەکو پاڵپشتیی سەربازی و مرۆیی و چالاکیی سەقامگیرکردن کە ئەمانە هەمووی دەبنە زیادکردنی پەیوەندی و بەرژەوەندیەکانمان لە مامەڵەکردن و بنیادنانی ئابوریەکی هەمەچەشنە و گۆڕینی هەرێمەکە بەرەو داهاتوویەکی باشتر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ شدا، من بە خۆشحاڵیەوە چاوەڕوانی ئاخاوتنێکی باش و کراوەم لەگەڵ هەموو پشکدارەکانی نەخشە ڕێگای چاکسازی ئابوری و هیواخوازم ئەم نەخشە ڕێگایە ببێتە هۆی دابینکردنی سەکۆیەکی فراوانتر بۆ ئاخاوتن لەگەڵ خەڵکی لەسەر ئەو هەنگاوە گرنگانەی دەبێت بنرێن.

جێگر بەڕێوەبەری گشتیی UNDP لە عێراقدا، سوڵتان هاجیێڤ وتی، بەخشینەکەی هۆڵەندا بۆ FFER KR-I یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات بۆ بەرەوپێشبردنی خستنە ڕووی قەیرانی ئابووری لە ڕێی بەئەولەویەتکردنی تەداخولەکانی کە دەکرێت کاریگەریی ڕاستەقینەیان هەبێت لەسەر ژیانی خەڵکی. لەگەڵ ئەمەشدا، جێبەجێکردنی پلانی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی دەکرێت لەکاردا بمێنێتەوە. ئێمە زۆر خۆشحاڵین لە نزیکەوە هاوبەشیی بکەین لەگەڵ هاوکارانی بانکی جیهانی لەسەر ئەم دەستپێشخەریە گرنگە.

کارکردن لەگەڵ هاوبەشانی نیشتیمانی و نێودەوڵەتیی بە بانکی جیهانیشەوە، وادەکات FFER KR-I شارەزاییەکانی بجوڵێنێت بۆ پاڵپشتییکردن لە جێبەجێکردنی دەستپێشخەریە ئەولەویەتەکانی چاکسازیی بە سەرۆکایەتی وەزارەتی پلاندنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 2263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad