English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی داوا لە ئەمریكا و ئێران دەكات كێشەكانیان لە دەرەوەی خاكی عێراق چارەسەر بكەن
2017-02-16 [03:24 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەرعەبادی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ھەفتانەدا، رایگەیاند: عێراق بۆ رووبەرووبوونەوەی داعش، پێویستی بە ھاوكاری ئەمریكا و ئێرانە و داواشی لە ئەم دوو وڵاتە كرد كێشەكانیان لە دەرەوەی خاكی عێراق چارەسەر بكەن.

عەبادی گوتی: ئاڵۆزییەكانی ئەمریكا و ئێران ھیچ پەیوەندییەكیان بە عێراقەوە نییە و بۆ یەكپارچەیی خاكی عێراق رێگە بە دەست تێوەردانی دەرەكی وڵاتانی دیكە نادەن.

حەیدەر عەبادی و  دۆنالد ترەمپ ھەفتەی رابردوو بە تەلەفۆن لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە و عێراق قسەیان کرد و سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پێوەندییە تەلەفۆنییەکە رایگەیاند: عێراق خۆی لە کێشەی نێوان وڵاتانی دیکە وەرنادات.





ئەم هەواڵە 10516جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad