English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ناتۆ سەنتەرێکی نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێت
2017-02-16 [03:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی "ناتۆ" پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی هه‌رێمی نوێیان په‌سه‌ند كرد كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه ‌هاوبه‌شه‌كانی ناتۆ له‌ شاری ناپولی ئیتاڵیا ده‌بێت.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی سەربەخۆی هەواڵی عێراق، سكرتێری گشتیی په‌یمانی ناتۆ "ینس شتولتن بێرگ" له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆتایی ڕۆژی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی له‌ بروكسل ڕایگه‌یاندوه‌ ئه‌م سه‌نته‌ره‌ به‌شێكه‌ له‌ وه‌ڵامی هاوپه‌یمانی بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فه‌ریقاوه‌ سه‌ریان هه‌ڵداوه‌.

ینس شتولتن وتیشی، له‌م سه‌نته‌ره‌دا کار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ چاوه‌روانكراوانه‌ و ئیشكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان دەکرێت له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتان و ڕێكخراوه‌كان.

سەرۆکی ناتۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد ئێمه‌ بۆ باشتركردنی ستراتیژییە ‌تایبه‌ته‌كانمان کار له‌سه‌ر‌ داڕشتنی پلانی پێشوه‌خته‌ و ڕاهێنانی چڕ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین پرۆسه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین له‌ ناوچه‌كه‌دا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، وه‌زیرانی به‌رگری گفتوگۆیان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ هەواڵگریی هاوبه‌ش و چاودێری و وه‌رگرتنی زانیاری له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كردووه‌.





ئەم هەواڵە 3283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad