English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لە گوندێكی پارێزگای ورمێ خێزانێک كەوتنە ژێر رەنووی بەفر
2017-02-16 [03:47 AM]

​ZNA- هەولێر


شەوی چوارشەممە ١٥/٢/٢٠١٧، لە گوندی بەردە سووری سەر بە سیلوانای پارێزگای ورمێ خانووی بنەماڵەیەك بە تەواوی كەوتە ژێر ھەرەسی بەفر و 2 ئەندامی خێزانەکە گیانیان لەدەست دا.

جێگری بەرێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای ورمێ، داوای لە ھەموو دانیشتوانی گوندەكە و ھێزەكانی فریاكەوتن كردووە بۆ دەرھێنانی تەرمی ئەندامانی دیكەی بنەمالەكە ھەوڵەكانیان بخەنە گەر.

بە گوتەی عەباس موسەوی، یەكێك لە منداڵەكانی خێزانەکە رزگار كراوە و تا ئێستا تەرمی دوو كەسیش لەژێر ھەرەسی بەفر دەرھێێنراون.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی بارینی بەفرەوە 22 پارێزگای ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان رووبەرووی دۆخی نائاسایی بوونەتەوە و لە زستانی ئەمساڵیشدا پارێزگاكانی رۆژھەڵاتی كوردستان بەھۆی بەفر و سەرما زۆرترین قووربانیان داوە.





ئەم هەواڵە 1984جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad