English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەوانەیە ئەمریکا بڕیاری ناردنی ھێزی خۆی بۆ سووریا بدات
2017-02-16 [04:13 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەرپرسانی پەنتاگۆن بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیان ڕاگەیاندووە، ئەگەری زۆرە کە ئەمریکا بڕیار بدات بە ناردنی ھێزی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و یەکلاییکردنەوەی شەڕی دژ بە ‌داعش.

 

بەرپرسانی پەنتاگۆن ڕایانگەیاندووە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ڕاسپاردە ‌و پێشنیارەکانی پەنتاگۆن لەسەر شەڕ لە سووریا دژ بە داعش بە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دەگات و دوا بڕیاریش ھەر دەمێنێتەوە سەر ئیمزاکردنی ئەو لەسەر ھەر پێشنیارێکی لەو شێوەیە، چونکە سەرۆک ترامپ مەبەستیەتی شەڕی دژ بەداعش خێرایی پێ بدرێت و زوو یەکلایی بکرێتەوە بۆیە ئەگەری ناردنی ھێز لە ئارادایە.

 

ھەروەھا، وتووشیانە کە جەنەراڵ جێمس ماتیس وەزیری بەرگریش بە ھەمان شێوە لەگەڵ شەڕێکی یەکلاکەرەوەیە دژی داعش.





ئەم هەواڵە 5491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad