English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ھەشتا پاکستانی بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ داعش لە زیندانەکانی سعودیەن
2017-02-16 [04:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردەوە کە ٨٠ پاکستانی کە بە بۆنەی کارکردنەوە چوونەتە سعودیە بە تۆمەتی پەیوەندیی بە داعشەوە لە زیندانەکانی سعودیەن.

 

بە پێی ڕۆژنامەکە ئەو ٨٠ کەسە لە ژێر لێکۆڵینەوەی وردی ئاسایشی سعودیەن بە تۆمەتی ئەوەی بە شێوەیەک پەیوەندییان بە داعشەوە ھەبووە. 

 

پێشتریش، ڕۆژنامەی قەزاتەی سعودیە ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی ٤٠ ھەزار پاکستانی بە ھۆکاریی جیاجیای تێوەگلان لە تاوانەوە و ھەروەھا مەترسیی ئاسایش ڕەوانەی پاکستان کردووەتەوە.

 

بەپێی ھەواڵی ئیندیپێندێنت نزیکەی ٩٠٠ ھەزار پاکستانی بۆ کارکردن لە وڵاتی سعودیەن و وڵاتەکەش بڕیاری داوە لەمەودوا بە چڕی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو پاکستانییانە بکات کە بۆ کارکردن دەچنە سعودیە.





ئەم هەواڵە 3475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad