English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
به‌غدا... ئۆتۆمبێلێك ته‌قیه‌وه‌، سێ ته‌قینه‌وه‌ش پوچه‌ڵ كرایه‌وه‌
2017-02-16 [05:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند، دوای نیوڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێك له‌ نزیكی شاری "زورا"ی كه‌مئه‌ندامان له‌ گه‌ڕه‌كی ریساله‌ له‌ ناوچه‌ی به‌یاع كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوری به‌غدا ته‌قیه‌وه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ پرۆسه‌كانی ئه‌و شاره‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی دیكه‌ی راگه‌یاند.

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ناوچه‌ی به‌یاع 19 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌یان ویست هاوڵاتیان بكه‌نه‌ ئامانج.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌دا هاتووه‌، هێزێكی هاوبه‌ش له‌ فه‌وجی 7ی فریاكه‌وتنی به‌غدا له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق، به‌پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگری كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ره‌زوانیه‌ی رۆژئاوای به‌غدا به‌ده‌ستیان گه‌یشت، پێش وه‌خته‌ زه‌بری خۆیان وه‌شاند.

وتیشی، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا سێ هه‌وڵی تیرۆرستی پوچه‌ڵ كرانه‌وه‌ كه‌ تیرۆرستان قایشی ته‌قه‌مه‌نیڕێژیان به‌ستبوو به‌نیازبوون هاوڵاتیان بكه‌نه‌ ئامانج، توانرا له‌یه‌كێك له‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك گه‌مارۆ بدرێن و یه‌كێكیان كوژرا و ئه‌وانی دیكه‌ش‌ ده‌ستگیر كران.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 6322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad