English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینه‌وه‌یه‌ك بوونی "كیشوه‌رێكی" ونبووی ده‌رخست
2017-02-19 [07:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ بڵاوبووه‌وه‌، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كیشوه‌رێكی ونبوو له‌سه‌ر رووی زه‌وی له‌ناوچه‌ی ئوقیانوسی هێمن هه‌یه‌ كه‌ به‌ نیوزله‌ندا لكاوه‌، ناو نراوه‌ "زیلاندیا".

تیمێك له‌ توێژه‌ران كه‌ له‌ 11 كه‌س پێك دێت، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، نیوزله‌ندا و كالیدۆنیای نوێ، به‌شێكن له‌و توێكڵه‌ زه‌به‌لاحه‌ كیشوه‌ریه‌ی كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی 4.9 ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ له‌ ئوسترالیا جیابووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه پشتی به‌ ته‌كنه‌لۆژیای نه‌خشه‌ی هێزی كێشكردن و گرته‌ و وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان به‌ستووه‌،‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجیانی ئه‌مه‌ریكی بڵاو بووه‌ته‌وه‌، گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌رێژه‌ی 94% به‌ ئاو داپۆشراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی قه‌ڵشی توێكڵی زه‌وی، كه‌ پێش روودانی جیابوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی كیشوه‌ره‌كان‌، روویداوه‌.

توێژه‌ران ده‌ڵێن، نرخی زانستی دۆزینه‌وه‌ی كیشوه‌ری "زیلاندیا" زۆر گه‌وره‌یه‌، ره‌نگه‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ سوودی زۆری بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی روودانی قه‌ڵشی توێكڵی كیشوه‌ره‌كان هه‌بێت.

زانايان روونيان كرده‌وه‌، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ به‌ڵگه‌ی بوونی كیشوه‌رێكی جیۆلۆجی ده‌دات، گریمانه‌ی پاشماوه‌ی دوورگه‌ی بچوكی كیشوه‌ری هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌نجامی ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ش پشتی به‌ چه‌ند هێڵێكی جیاجیا له‌ به‌ڵگه‌ی جیۆلۆجی و جیۆفیزیایی به‌ستووه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی دوایی ئه‌نجام دراون.

پێشتر جیۆلۆجیانی ئه‌وروپا و ئاسیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه‌ ته‌نیا كیشوه‌رێكی زه‌به‌لاح به‌ناوی "ئۆراسیا" هه‌یه‌، به‌ڵام كیشوه‌ری "زیلاند" ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌یه‌ بۆ كیشوه‌رانی فه‌رمی جیۆلۆجی.

ئه‌ستوری توێكڵی زیلاندیا له‌نێوان 10 بۆ 30 كیلۆمه‌تر ده‌بێـت، ئه‌و قه‌باره‌یه‌ش نزیكه‌ له‌ قه‌باره‌ی هیندستان، به‌پێی بۆچوونه‌كان، ئه‌و كیشوه‌ره پێش 100 ملیۆن ساڵ‌ له‌ جه‌مسه‌ری باشور جیابوو بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێش 80 ملیۆن ساڵ له‌ ئوسترالیا جیابووه‌ته‌وه‌.

توێژه‌ران ده‌ڵێن، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ له‌ ناكاو نییه‌، به‌ڵكو له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا له‌سه‌ر بوونی كیشوه‌ری زیلاندیا به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌.  





ئەم هەواڵە 44095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad