English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیندەوەرە گەردوونیەکان بەھەزارەھا مرۆڤ دەکوژن 
2017-02-21 [04:07 AM]

ZNA- ھەولێر 



 

توێژەرانی بواری بۆشایی ئاسمان ھۆشداری دەدەن لە ئەگەری ھێرشێکی توندی زیندەوەرەکانی بۆشایی ئاسمان بۆ سەر مرۆڤ و کوشتنی ھەزارەھا خەڵک ... 

بەپێی ھەواڵێکی مالپەڕی سکای نیوز , ئەو جۆرە زیندەوەرە سەیرانە , بریتین لە چەند ڤایرۆسێک کە لەگەڵ ھاتنەوەی کەشتیەکانی بۆشایی ئاسمان بۆ زەوی دێنە سەر رووی زەوی .. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , سەرچاوەی ئەو ڤایرۆسانەی لە ھەردوو ھەسارەی موشتەری و مەریخە و ئەم ڤایرۆسانە توانیوویانە پارێزگاری لە بوونی خۆیان بکەن , چونکە سیستەمی بەرگریان بەھێزە و خۆیان پاراستووە لەتیشکی سەرووی وەنەوشەیی خۆر .. 

لەلای خۆیەوە دکتۆر جۆن رۆمێل , کە یەکێکە لەگەورە زانایانی پەیمانگای سیتی لە کالیفۆرنیا , مەترسی خۆی نەشاردەوە لە ھێرشی لەناکاوی ئەو جۆرە ڤایرۆسانە , لەبەر ئەمە داوای کردووە ئەم جۆرە ڤایرۆسانە کۆنترۆل بکرێن بۆ ئەوەی مەترسیەکانیان بۆ سەر مرۆڤ کەم بێتەوە .. 

ھەروەھا دکتۆر رۆمێل گووتیشی : ھەموو کات جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە ئەو کەلوپەلانەی کە لەبۆشایی ئاسمان دەگەڕێندرینەوە سەر زەوی پێویستە پشکنینی باشیان بۆ بکرێت و بەتەواوەتی دوور بخرێنەوە لە مرۆڤ تا دڵنیا دەبن لە سەلامەتی ئەو ئامێرانە و چییان لەگەڵ خۆیان ھێناوەتەوە .. 

 


یاسین احمد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 6361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad