English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌وت هه‌ساره‌ی هێنده‌ی زه‌وی ده‌دۆزرێته‌وه‌، توانای ژیانكردنیان تێدا هه‌یه‌
2017-02-23 [05:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


توێژینه‌وه‌ی گه‌ردوونناسی ده‌ری ده‌خات، زانایانی گه‌ردونناسی سیسته‌مێكی خۆریان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ حه‌وت هه‌ساره‌ی هێنده‌ی قه‌باره‌ی زه‌وی پێك دێت، سێ له‌و هه‌سارانه‌ له‌ دوورییه‌كی گونجاو له‌ خۆره‌كه‌یان هه‌ڵكه‌وتوون ئه‌گه‌ری بوونی ئاو له‌سه‌ر رووه‌كانیان هه‌یه‌، بۆیه‌ توانای هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سارانه‌ هه‌یه‌.

ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ به‌ناوی ترابیست -1 "TRAPPIST-1" ناسراوه‌، له‌رووی نەخشەی جوگرافیایی فەلەكییەوە كەوتۆتە نێو سنووری كەلووی (سەتڵ) 44 ساڵی تیشكی له‌ زه‌ویه‌وه‌ دووره‌.

زانایان ده‌ڵێن، به‌پێی بنه‌ماكانی گه‌ردونی دووری 40 بۆ 44 ساڵی تیشكی، له‌ كه‌شتی ئاسمانیه‌كانی داهاتوودا توانای بڕینی هه‌یه‌.

زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، سیسته‌مه‌كه‌ و قه‌باره‌ی حه‌وت هه‌ساره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌، وا ده‌كات توێژینه‌وه‌ی زیاتر و به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بكرێت، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌ هیوای ئه‌و ده‌خوازن بتوانن له‌ داهاتوودا به‌ڵگه‌ی كیمیایی له‌سه‌ر بوونی ژیان له‌سه‌ر روویان بدۆزنه‌وه‌.

به‌پێی لێدوانی گه‌وره‌ زانا له‌ ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریكی، تۆماس زوربوخان، باوه‌ڕی وایه‌، پرسی دۆزینه‌وه‌ی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی به‌شێوه‌ی "ده‌بێت ژیان بوونی له‌شوێنێك بوونی هه‌بێت" ناخرێته‌ روو، له‌ ئێستادا پرسه‌كه‌ "كه‌ی ده‌ی دۆزینه‌وه‌" ده‌كرێت.

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری "نه‌یچه‌ر" بڵاو كرایه‌وه‌، دۆزینه‌وه‌كه‌ش ده‌بێته‌ ته‌واو كه‌ری توێژینه‌وه‌كانی رابردوو، كه‌ ده‌ری ده‌خات، سێ له‌و هه‌سارانه‌ به‌ ده‌وری ترابیست-1 ده‌خولێنه‌وه‌، به‌شێكه‌ له‌و هه‌سارانه‌ی ژماره‌یان ده‌گاته‌ سێ هه‌زار و 500 هه‌ساره‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می خۆرمان كه‌ پێشتر دۆزراونه‌ته‌وه‌.

گه‌وره‌ توێژه‌ر له‌ زانكۆی لیبچی به‌لجیكی، مایكل گیلۆن، وتی، ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ حه‌وت هه‌ساره‌ به‌قه‌باره‌ی گۆی زه‌وی به‌ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌خولێنه‌وه‌، بدۆزینه‌وه‌.

گیلۆن باسی له‌وه‌ش كرد، سیسته‌می نوێی ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش گروپێكی رێكوپێك دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئاوی شل له‌سه‌ر رووی هه‌بێت و ره‌نگه‌ ژیانیش بوونی هه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سارانه‌ له‌ شوێنێكی گونجاو هه‌ڵكه‌وتوون، رێگه‌ی به‌ بوونی ئاو له‌سه‌ر رووه‌كه‌ی ده‌دات.

پێشتر زانایان له‌ گه‌ڕان و توێژینه‌وه‌كانیان گرنگیان به‌ هه‌ساره‌ی به‌ردینی پله‌ گه‌رمی به‌رز ده‌دا، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی شل له‌سه‌ر رووه‌كه‌ی هه‌بێت، ئه‌وه‌شیان به‌مه‌رجێك دانا بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌كان قه‌بول بكه‌ن.

زانای گه‌ردونناس له‌ زانكۆی كامبریجی به‌ریتانیا، ئه‌موری تریۆد، رایگه‌یاند، ئێمه‌ هه‌نگاوێكی گرنگمان له‌سه‌ر هه‌بوونی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی بڕی.

ئه‌ستێره‌ی ترابیست-1 ده‌گاته‌ هه‌شت له‌سه‌دی خۆری ئێمه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و حه‌وت هه‌ساره‌یه‌ی به‌ ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌، به‌قه‌باره‌ی زه‌وی ده‌ركه‌ون.

ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه‌، ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی گوگلیش به‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ دڵخۆش بووه‌ و وێنه‌ی هه‌ر حه‌وت ئه‌ستێره‌كه‌ی له‌ بۆكسی گه‌ڕانه‌كه‌ی داناوه‌.

اكتشاف سبعة كواكب بحجم كوكب الأرض خارج المجموعة الشمسية

BBC





ئەم هەواڵە 99409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad