English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایانی ناسا بوونه‌وه‌ری شێوه‌ نامۆ ده‌دۆزنه‌وه‌
2017-02-25 [07:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایانی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی بایۆلۆجی له‌ ئاژانسی ناسا رایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك بوونه‌وه‌ری زیندووی شێوه‌ نامۆیان له‌ ئه‌شكه‌وتێكی كۆنی مه‌كسیك دۆزیه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف بڵاوی كرده‌وه‌، شاره‌زایانی ناسا جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ 40 بنه‌چه‌ی نه‌زانراوی ره‌چه‌ڵه‌كی ڤایرۆس و به‌كتریایان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ره‌چه‌ڵه‌كانه‌ له‌وانه‌ی ئێستا هه‌ن ده‌چێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كانمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه‌، ماوه‌ی 10 تاكو 60 هه‌زار ساڵه‌ له‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ دابڕاون.

شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ی ئه‌و ره‌چه‌ڵه‌كه‌ نامۆیانه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریایای تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ نزیك ده‌می گڕكانێك و لاڤای گه‌رمی گڕكانی تێدا بووه‌، پله‌ی گه‌رمی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ده‌گاته‌ 60 پله‌ی سه‌دی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شێدارییه‌كی به‌رز و بێ ئۆكسجینی بووه‌.

بۆ ئاماژه‌دان به‌ گرنگی ئه‌و توێژینه‌وه‌ نوێیه‌، ئه‌وه‌یان خسته‌روو، زۆربه‌ی بوونه‌وه‌ره‌  زیندووه‌كان ناتوانن له‌ ره‌وشێكی وه‌هادا له‌ژیاندا بمێنن، ئه‌و ره‌چه‌ڵه‌كه‌ له‌ ڤایرۆس و به‌كتریایه‌، ئاسن و مه‌نگه‌نیز و ئۆكسیدی نوحاسیان بۆ به‌رده‌وامی به‌له‌شیان به‌كار هێناوه‌، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌، هیوایه‌كی نوێمان پێ ده‌دات كه‌ شێوه‌یه‌ك له‌ ژیان له‌سه‌ر مانگه‌ به‌ستووه‌كانی هه‌ردوو هه‌ساره‌ی موشته‌ری و زوحه‌ل بوونی هه‌بێت.

 





ئەم هەواڵە 96676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad