English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ڵدانى ئاڵاى كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك په‌يامێكى روونه‌
2017-02-27 [09:43 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولوود



ئه‌مه‌ يه‌كه‌مجاره‌ ئاڵاى كوردستان، له‌ شوێنێكى گشتى توركيا كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتوركه‌ و هه‌مووان ده‌زانين، ئه‌و ئه‌تاتوركه‌ى كۆمارى نوێى توركياى دامه‌زراند و زمان و ناسنامه‌ى كوردى قه‌ده‌غه‌كرد، ئێستا له‌ ناوه‌ندێكى گرنگى گشتى كه‌ فڕۆكه‌خانه‌يه‌ و به‌ ناوى دامه‌زرێنه‌رى توركياى نوێيه‌ ئاڵاى كوردستان هه‌ڵده‌كرێت. ئه‌مه‌ گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره‌ و جه‌وهه‌رييه‌ له‌ سياسه‌تى توركيا له‌ به‌رامبه‌ر كورد و هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و گۆڕانكارييه‌ش سياسه‌تى حه‌كيمانه‌ و ئاشتيانه‌ى سه‌رۆكى كوردستان جه‌نابى سه‌رۆك بارزانييه‌.
كاريزما و كه‌سايه‌تى جه‌نابى سه‌رۆك و سياسه‌ته‌ واقيعبين و راشكاوانه‌كانى وايكرد، ئه‌و توركيايه‌ى تا دوێنێيه‌كى نزيك دژى ناوى كورد و كوردستان بوو ئه‌مڕۆ ئاڵاى كوردستان و سيمبوڵى نه‌ته‌وه‌يى كورد له‌ شوێنێكى گشتيى و ره‌سمى وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك بۆ پێشوازى له‌ سه‌رۆك بارزانى هه‌ڵبدات.
بێگومان ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ هێشتا هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى ئاڵا نييه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و سه‌ربه‌خۆ نييه‌، ئه‌و په‌يامه‌ى له‌ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له‌ توركيا ده‌خوێنرێته‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ توركياى نوێ و دۆستى هه‌رێمى كوردستان چيديكه‌ نه‌يارى سه‌ربه‌خۆيى و راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان نييه‌. چونكه‌ ئه‌و له‌ پێش هه‌مووانه‌وه‌ زه‌مينه‌ى ئه‌وه‌ى درووستكردووه‌، گه‌له‌كه‌ى و دامه‌زراوه‌كانى ده‌ستوپه‌نجه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان و به‌ ره‌سمى ناسينى نه‌رم بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ سياسه‌تى سه‌رڕاستانه‌ و حه‌كيمانه‌ى سه‌رۆك بارزانى به‌ هيچ جۆره‌ رێگه‌يه‌كى ديكه‌ ئيمكان نه‌بوو بێته‌ دى.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوبه‌شێتى توركيا و هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆمه‌ڵێك مژارى گرنگى ناوچه‌كه‌ له‌وانه‌ شه‌ڕى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و ره‌وشى سووريا و پرۆسه‌ى ئاشتيى له‌ باكوورى كوردستان وايكردووه‌، توركيا به‌ چاوى بايه‌خ و سه‌نگ و پێگه‌يه‌كى گه‌وره‌تره‌وه‌ بڕوانێته‌ هه‌رێمى كوردستان و چاوى له‌ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك بارزانى بێت بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان كه‌ هه‌رێمى كوردستانيان وه‌ك وڵاتێكى گرنگ كردووه‌ته‌ هاوشانى توركيا.





ئەم هەواڵە 10798جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad