English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
قودس عه‌ره‌بی: گرووپێکی حەشدی شەعبی داوای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی عێراق دەکات
2017-03-01 [03:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لێدوانه‌كانی قیس خه‌زعه‌لی سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی "عه‌سائب ئه‌هل حه‌ق" له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دوای شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ داعش، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ شه‌قامی عێراقیدا دروست كردووە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی قودس عه‌ره‌بی، مازن مازنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكدا وتویه‌تی: دیارترین هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پارێزگای به‌سره‌ نه‌بوونی سه‌قامگیریی ئاسایش و زۆربوونی تاوان و بڵاوبونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌. هه‌روه‌ها ڕایگەیاندووە ده‌یان هێزی چه‌كداری نه‌ناسراو باره‌گایان له‌ پارێزگاكه‌ كردووەته‌وه‌ و هیچ كه‌سێك نازانێت ئه‌وانه‌ چی ده‌كه‌ن و كێ به‌رپرسه‌ لێیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانی ئاسایش ناتوانن هیچیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بارودۆخه نییە‌.

غه‌سان عه‌تیه‌ لێكۆڵه‌رێكی عێراقیه‌ و هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی زیادبوونی توندڕه‌وی تائیفی و ده‌ڵێت: ئاشكرایه‌ چەکدارانی داعش به‌مزوانه‌ كۆتاییان دێت، به‌ڵام توندڕه‌وه‌ شیعه‌كان زۆر مه‌ترسیدارن و ئه‌وانن هه‌ڕه‌شه‌ دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر عه‌بادی سەرۆک وەزیران، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێ یاری به‌ كارتی توندڕه‌وی شیعه ‌بكات له‌ عێراق، له‌ ڕێگه‌ی پێدانی چه‌ك و پاره‌، ئه‌وا كێشه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن به‌تایبه‌ت چه‌كدارانی شیعه‌ له‌ناو خۆیاندا دابه‌شبوون و ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا له‌شه‌ڕدا ده‌كوژرێن منداڵی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی باشووری عێراقن.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، خه‌زعه‌لی پێشتر له‌ لێدوانێكدا هه‌ڕەشه‌ ده‌كات و ده‌ڵیت : هه‌روه‌ك چۆن سه‌ری داعشمان پانكردووه‌، هه‌ر به‌و جۆره‌ش سه‌ری ئه‌و سیاسییانه‌ پان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خاكی عێراقیان فرۆشت و ده‌ریان ده‌كه‌ین له‌ عێراق. هه‌ر به‌و زمانی هه‌ڕشه‌كردنه‌وه‌ ده‌ڵێت هه‌ندێك له‌ سیاسییه‌كان دژی به‌شداریكردنی حه‌شدی شەعبی بوون له‌ شه‌ڕی ته‌له‌عفه‌ر له‌ سنووری موسڵ، به‌ڵام ئێستا حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له‌ شه‌ڕی لای ڕاستی موسڵ و ته‌له‌عفه‌ریش ده‌كات، سه‌بارەت بە دژ وه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسییانه‌، هه‌روه‌ك چۆن ئاماده‌بو وین له‌ شه‌ڕه‌كاندا به‌و جۆره‌ش ئاماده‌ده‌بین له‌ سیاسه‌تی وڵات و گه‌نده‌ڵی ناهێڵین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شد ده‌مێنێته‌وه‌ و قه‌ت هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیکەوە، علی یاسری سكرتێری گشتی چه‌كداره‌كانی "سه‌رایا خوراسانی" وتویه‌تی هێزه‌كانیان سه‌ربه‌ عێراق نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق دروستی نه‌كردون و هێزه‌كانمان له‌هه‌ر شوێنێ پێویست بكات شه‌ڕ ده‌كات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سه‌رایا هیچ ڕێنماییه‌ك له‌ عێراق وه‌رناگرێت، چونكه‌ له‌لاهیەن عێراقه‌وه‌ دروست نه‌كراوه‌ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبین له‌ناو حكومه‌ت ئه‌وانه‌ن پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تی عێراقی ده‌بن، به‌ڵام سه‌رایا له ‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی حكومه‌تدایه‌ و به‌ گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان كار ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ وه‌ك شیعه‌ و وه‌ك عێراقی و به‌رپرسانی كه‌ له‌ بەرگری كار ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌هه‌ر شوێنێك و كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیمان بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ین.

لەو بارەیەوە، یاسری داوا ده‌كات كه‌ ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له‌ عێراق دابمه‌زرێنرێت وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌یان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی ئیمام فقیه‌یه‌ له‌ ئێران و سه‌ربه‌ ده‌سه‌ڵاتی عێراقی نییه‌.





ئەم هەواڵە 4846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad