English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتژمێرێکی جیاواز بۆ منداڵان
2017-03-01 [06:39 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمپانیای سێرکیوت برێکەر کاتژمێرێکی بۆ منداڵان دروست کردوە کە دەکرێت کاتژمێرەکە بە رێگەی بلوتوس بە موبایلی دایکان و باوکانەوە ببەسترێتەوە و به‌پەێی ژیانی رۆژانەی مندالەکانیان پەیرە و پرۆگرامی مندالەکانیان رێك بخەن و کاتژمێرەکە بە شێوەیکی ئوتوماتیکی مندالان لە ئەرك و کاتەکانیان ئاگادار دەکاتەوە .

کۆمپانیاکە بۆ هەر ئەرکێك ئایکۆنێکی جیاوازی بەکارهێناوە، بۆ ئەوەی مندالان بە شێوەیەکی ئاسان ئاگاداری ئەرکەکانیان بن کاتێك لە لایان کاتژمێرەکەوە ئاگادار دەکرێنه‌وه ‌.

ئەم کاتژمێرە بۆ مندالانی تەمەن ۳ سال تاوەکو ۸ سال کاری پێ دەکرێت. نرخی کاتژمێرەکە تەنها ٥۹ دولاری ئەمریکیە و بە سێ رەنگی جیاواز دروست کراوە.

بەهۆی ئەم کاتژمێرەوە ئەرکی دایکان و باوکان ئاسان دەبێت و مندالەکانیان لەم رێگەیەوە لە ئەرک و چالاکیە کانیان ئاگادار دەکرێنه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 103660جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad