English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چین ده‌كات: وه‌كو ده‌ریا خوێن ده‌ڕێژین
2017-03-01 [07:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌پێی گرته‌ڤیدیۆیه‌كی رێكخراوی داعش كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌و رێكخراوه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌، له‌ عێراقه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی خوێنڕشتن له‌ چین ده‌كات.

له‌ گرته‌ڤیدیۆیه‌كه‌ چه‌كدارێكی له‌ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ی ئۆیگۆر ده‌رده‌كه‌وێت و چه‌قۆیه‌ك ده‌رده‌هێنێت و به‌ ئاماده‌بوونی منداڵێك پیاوێك سه‌ر ده‌بڕێت كه‌ تۆمه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی هه‌واڵی خراوه‌ته‌ پاڵ و ده‌ڵێت، ئه‌ی چینییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ قسه‌ تێ ناگه‌ن، ئێمه‌ی سه‌ربازی خه‌لافه‌تین و دێین بۆ لاتان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زمانی چه‌ك بۆتان روون بكه‌ینه‌وه‌ و له‌تۆڵه‌ی موسوڵمانان خوێن ده‌ڕێژین وه‌كو ده‌ریا رێبكات.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی پارچه‌یه‌ك له‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌، ژیانی تیرۆرستانی چینی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته‌ڕوو، له‌ناو ئه‌وانه‌دا منداڵ هونه‌ره‌كانی شه‌ڕكردن و به‌رگریكردن له‌ خود و به‌كارهێنانی چه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

پێشتر چین به‌رده‌وام هێزی ده‌ره‌كی تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌پشت بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆری له‌ شینگیانگ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌یان دان، ئه‌مه‌ وای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی كرد، هه‌ڵمه‌تێكی توند ئه‌نجام بدات.

وه‌زاره‌تی ئاسایشی چین ده‌ڵێت، له‌ ساڵی 2015 زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌ ئۆیگۆر به‌ره‌و توركیا و سوریا و عێراق رۆیشتوون و له‌وێش په‌یوه‌ندیان به‌ توندڕه‌وان كردوه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ده‌ڵێن، هه‌ندێك له‌و ئۆیگۆریانه‌ی له‌ وڵات هه‌ڵاتوون، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن راهێنان له‌گه‌ڵ تیرۆرستان له‌ سوریا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌ی شینگیانگ بجه‌نگن.

دانیشتوانی ئۆیگۆر به‌ توركی قسه‌ ده‌كه‌ن و ژماره‌یان 10 ملیۆن كه‌س ده‌بێـت، ناوچه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ نزیكی ئاسیای ناوه‌ڕاست.

 





ئەم هەواڵە 3892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad