English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
موسڵ... هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژئاوای شاره‌كه‌ پێشڕه‌وییه‌كی فراوان ده‌كه‌ن
2017-03-05 [03:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی رزگاركردنی دووه‌م گه‌وره‌ شاری عێراق له‌ ژێر ده‌ستی داعش، هێزه‌ عێراقییه‌كان چوونه‌ ناو چوار گه‌ڕه‌كی نوێی به‌ری راستی شاره‌كه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ به‌ری راستی موسڵ پێشڕه‌وییان كرد و توانیان بگه‌نه‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ندان و ده‌واسه‌ و سمود و ته‌ل رومان.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی جه‌نگی له‌ زاری فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ی "ئه‌ی نه‌ینه‌وا واهاتین" فه‌ریقی روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی و فرقه‌ی به‌رپه‌رچی خێرا چوونه‌ ناو هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ده‌ندان و ده‌واسه‌، تاكو ئێستا پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا، یاره‌ڵا ده‌ڵێت، "هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر چوونه‌ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی سمود و ته‌ل رومان." هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و به‌رپه‌رچی خێرا رۆڵێكی سه‌ره‌كیان له‌شه‌ڕی دژی چه‌كدارانی داعش له‌ موسڵ هه‌یه‌.

لای خۆیه‌وه‌ رائد شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌پشتیوانی بۆردومانێكی چڕی تۆپهاوێژه‌كانه‌وه‌، چوونه‌ ناو گه‌ڕه‌كی ده‌واسه‌ی ناوه‌ڕاستی موسڵ كه‌ كۆمه‌ڵگاكانی حكومه‌تی لێیه‌.

له‌ 19ی شوبات هێزه‌ عێراقییه‌كان پرۆسه‌ی رزگاركردنی به‌ری رۆژئاوای شاری موسڵیان راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا توانیان چوار گه‌ڕه‌ك به‌ته‌واوی كۆنترۆل بكه‌ن.

له‌ 17ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان كه‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستپێكرا.

 

FRANCE24





ئەم هەواڵە 2665جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad