English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پێنج یاریزانی یانەی ھەندرێن سزا دەدرێن 
2017-03-08 [03:44 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
دوای ئەوەی لە یاری نێوان ھەردوو یانەی ھەندرێن و ئارارات لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانێتی فاست لینک بۆ یانەکانی پارێزگای ھەولێر لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان... 

 چەند کارێکی نەخوازراو لە لایەن یاریزانانی یانەی ھەندرێن بەرانبەر بە سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتیەکە و ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و عێراق لقی ھەولێر سیروان سەلمان ئەنجامدرا، کە ھێرشیان کردە سەر ناوبراو و زامدار کرا.

ئەمرۆ سێشەممە یەکێتی تۆپی پێی لقی ھەولێر بەسەرۆکایەتی تاریق عەبدولرەحمان و بە ئامادەبوونی گشت ئەندامانی یەکێتیەکە کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا و پشت بەستن بە راپۆرتی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاری یارییەکە و ئەنجامدانی لێکۆلینەوەی ورد، بەمشێوەیە بریاری دا:

١- سزادانی ھەر پێنج یاریزانی تازەپێگەیشتووانی یانەی ھەندرێن (عەبدوڵڵا ئەمیر، شوان جەبار، مەحمود عەبدوڵڵا، لارسن جەبران، ئەیوب سادق) بە راگرتنیان بۆ ماوەی چوار وەرز، ناتوانن لەم ماوەیە بەشداری ھیچ چاڵاکییەکی تۆپی پێی بکەن تا تەواوبوونی وادەی سزایەکە.

چاوەروانی دەکرێت، یەکێتی تۆپی پێی لقی ھەولێر بەنووسراوێکی فەرمی داوا لە ھەردوو یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و یەکێتی تۆپی پێی عێراق بکات بەمەبەستی پەسندکردنی بریارەکان.

جێگەی باسە بەھۆی رووداوەکە یارییەکە تەواو نەکرا و یانەی ئارارات بە ئەنجامی (٣-٠) گۆڵ بەبراوە ھەژمار کرا و ئەمرۆ یانەی ئارارات لە چوار گۆشەی زێرین توانی خۆی بگەینتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە دوای بردنەوەی لە یانەی مەخمور.


سەرچاوە / رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 2500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad