English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی، به‌غدادی شه‌ڕی موسڵی جێهێشتووه‌
2017-03-08 [07:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی پێیان وایه‌ رابه‌ری رێكخراوی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی شه‌ڕی موسڵی بۆ سه‌ركرده‌ مه‌یدانییه‌كان و دڵسۆزه‌كانی به‌جێهێشتووه‌ و له‌ ئێستادا خۆی له‌ بیابان حه‌شار داوه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات، به‌زیندوویی ده‌ربچێت.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ ساڵی 2014 موسڵی داگیركرد و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خۆی وه‌كو خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان راگه‌یاند، ئه‌سته‌مه‌ له‌ شوێنی به‌غدادی دڵنیا بین.

به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی ده‌ڵێن، نه‌بوونی هیچ راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی داعش و له‌ده‌ستدانی كۆنترۆلی ناوچه‌كانی رۆژئاوای موسڵ ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات، به‌غدادی ئه‌و شاره‌ی به‌جێهێشت بێت.

له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ به‌غدادی فێڵاویه‌ و به‌ده‌گمه‌ن ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن به‌كار ده‌هێنێت، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك رۆژدا چه‌ندین جار شوێنی خۆی ده‌گۆڕێت.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ئاشكرایان كرد، به‌هۆی ونبوونی شوێنه‌واری به‌غدادی، زۆربه‌ی جار له‌نێوان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی سۆزیان بۆی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ بیابانه‌كانه‌وه‌ خۆی حه‌شار دابێت، نه‌وه‌ك له‌نێوان شه‌ڕ و چه‌كداره‌كانی.

 

BBC





ئەم هەواڵە 1435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad