English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئاوی شارێکی کەنەدا رەنگی بۆته پەمەیی
2017-03-08 [08:17 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئاوی ماڵانی شاری "ئۆنۆڤی" له "ئالبێرتا"ی کەنەدا، بەهۆی مادەیەکی پاڵاوتنی ئاو، بۆته پەمەیی. بەرپرسانی شارەکه دەڵێن، هیچ مەترسییەک لەسەر خەڵک نییه، سەرەڕای ئەوەش داوای لێبوردنیان له خەڵک کردووه.

 

له رۆژی دووشەممەی رابردووەوه ئاوی ماڵانی شاری ئۆنۆڤی رەنگی پەمەییه و خەڵکێکی زۆر سەبارەت بەم رووداوه سکاڵایان تۆمار کردوه.

 

"دیل کراسنۆڤ" شارەوانی ئۆنۆڤی له بەیاننامەیەکدا راگەیاند، تەندروستی گشتی له مەترسیدا نییه، بەڵام شارەوانی دەیتوانی کاردانەوەی باشتری هەبێت.

 

له بەیاننامەکەدا هاتووه، گۆڕانی رەنگی ئاو، جۆرێک کاردانەوەی لاوەکیی بەکارهێنانی پێرمانگەناتی پۆتاسیۆم له پرۆسەی پاڵاوتنی ئاوه.

 

پێرمانگەناتی پۆتاسیۆم مادەیەکی کیمیاییه که بۆ پاڵاوتنی ئاو بەکاردێت و زۆربەی جار بۆ لابردنی ئاسن و سۆلفایدی هایدرۆجین له ئاو بەکار دێت. بەرپرسانی شاری ئۆنۆڤی دەڵێن، کاتێکی ماده کیمیایی گەیشتۆته کۆگایەکی ئاو، له کاتی فیلتەرکردنی ئاو، یەکێک له دەرەچەکان تووشی کێشه بووه.

 

سەرچاو‌ه: BBC





ئەم هەواڵە 6004جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad