English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا خولى پەرەپێدانى تواناى زمان دەکاتەوە
2017-03-09 [05:15 AM]

ZNA-هەولێر


 بەئامانجى بەرزکردنەوەى تواناى فەرمانبەران، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خولێکى پەرەپێدانى تواناى زمانى ئینگلیزى بۆ فەرمانبەران کردەوە.

ئەو خولە کە بەهەماهەنگى ڕێکخراوى ئەمدیست کراوەتەوە، ماوەى زیاتر لە چوار مانگە بەردەوام دەبێت و، ڕۆژانە وانەکان لەلایەن ستافێکى نێودەوڵەتى خاوەن ئەزمون و شارەزای بوارەکە دەوترێنەوە.

خولەکە لەلایەن ژمارەیەک لە مامۆستا و پسپۆڕى زمانى ئینگلیزى لە ڕێکخراوى (ئەمدیست) دەوترێنەوە، لە چوارچێوەى خولەکە و لە میانەى پێشکەشکردنى بابەت و لایەنەکانى زمان، فەرمانبەرانى وەزارەت فێرى زمانى ئینگلیزى دەکرێن.

کردنەوەى ئەم خولە بۆ پەرەپێدانى تواناى فەرمانبەران، بەشێکە لە پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى شارەزایى و تواناى فەرمانبەران بۆ تێکەڵبون و ئاشنابون بەکەلتور و ئەزمونى وڵاتانى پێشکەوتوو.





ئەم هەواڵە 103846جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad