English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بەوێنە؛ ئەو زانا ژنانەی ناویان له مێژوودا تۆمارکرد
2017-03-09 [08:30 AM]

ZNA- هەولێر


 

زۆریەک له زانایانی ژن رۆڵێکی کاریگەریان له پێشکەوتنی زانست هەبووه و سەرەڕای جیاکاریی رەگەز، توایان ناویان له مێژوو تۆمار بکەن.

 

 

ئایدا لاڤلیس؛ کچێکی زانای بیرکاری له باوکێکی شاعیر

ئایدا لاڤلیس له ساڵی١٨١٥ لەدایک بووه و کچی "لۆرد بایرۆن" شاعیری ناسراوی بریتانی بوو. لاڤلیس له ناوڕاستەکانی سەدەی١٨٠٠ یەکەم پرۆگرامی بۆ "ئامێری شیکاری"(کۆمپیوتەرەکانی ئەمڕۆ) نووسی. لاڤلیس یەکەم کەس بوو که زانیی ئامێرەکانی شیکاری توانای زیاتر له کۆ و کەمکردنەوه هەیه.

 

 

زانا له دوو بوار

"ماری کوری" یەکەم ژن بوو که خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت و هەروەها یەکەم کەس بوو که دووجار ئەم خەڵاتەوه بردەوه. ماری کوری له ساڵی١٨٦٧ له "ڤەرشۆ" لەدایک بوو و دواتر بووه هاوڵاتیی فەرەنسا. ئەو له ساڵی١٩٠٣ لەگەڵ هاوسەرەکەی "پی‌یەر کوری" و "هێنری بەکرل" خەڵاتی نۆبڵی فیزیایان بردەوه. له ساڵی١٩١١ش بەهۆی دۆزینەوەی پۆلۆنیۆم و رادیۆم خەڵاتی نۆبڵی کیمیای بردەوه.

 

 

دۆزینەوەی دووانه مارپێچ

"رۆزالیند فرانکلین" خەڵاتی نۆبڵی وەرنەگرت، بەڵام زۆرکەس پێیانوابوو دەبوا ئەم خەڵاتەی پێ‌بەخشرابا. ئەو بۆی دەرکەوت که "دی‌ئەن‌ئەی" دوو رەیاڵی لێک‌پێچراو لەناو بەستەیەکی مارپێچ‌دایه که وەک نێردیوان چۆته سەرەوه. "جەیمز واتسۆن" و "فرانسیس کریک به کەڵک وەرگرتن له لێکۆڵینەوەکانی فرانکلین توانیان پێکهاتەی دی‌ئێن‌ئەی بدۆزنەوه و خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت. چوارساڵ پێش ئەمه، فرانکلین بەهۆی شێرپەنجەوه کۆچی دوایی کردبوو.

 

 

دۆزینەوەی پێکهاتەی ئەنسۆلین

"دوروتی هاجکین" لەگەڵ "رۆزالیند فرانکلین" هاوچەرخ بوو و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان پێکەوه دەگۆڕیەوه. ئەو بیۆکیمیازانه بریتانییه، شێوەی وێنەگرتنی تیشکی ئێکسی پەره پێدا و توانستی بینینی پێکهاتەی مۆلکولەکانی بیۆلۆجیی فەراهەم کرد. له ساڵی١٩٦٤ نۆبڵی کیمیای وەرگرت و بووه سێیەم زانای ژن که ئەم خەڵاته وەرگرێت. پێنج ساڵ دواتر هاجکین پێکهاتەی ئەنسۆلینی دۆزییەوه.

 

 

دۆزینەوەیەکی گرینگ

"ئەلیزابێث بلەک‌بێرن" بەهۆی لێکۆڵینەوەکان لەسەر "تێلۆمێر"ـەکان له ساڵی٢٠٠٩ خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیی پێبەخشرا.، ئەو لەگەڵ دوو زانای دیکه ئەنزیمی تێلۆمێرازیان دۆزییەوه. ئەمه هەنگاوێکی گرینگه بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی شێرپەنجه و پیری.

 

 

دۆزینەوەی کۆدەکانی ژیانی شامپانزێکان

"جین گۆدال" زانای بریتانیایی کۆمەڵه لێکۆڵینەوەیەکی بەنرخی له بواری رەفتارناسیی ئاژەڵەکان هەبووه و وەک جێی باوەڕترین پسپۆڕی رەفتارناسیی شامپانزێکان له جیهان ناسراوه. ئەو چەندین دەیه لەسەر رەفتارناسیی شامپانزێکان له وڵاتی تانزانیا لێکۆڵینەوەی کردووه.

 

 

خاتوونی خانەکان

"ریتا لویی مۆنتالچینی" له ساڵی١٩٠٩ له ئیتالیا لەدایک بوو. دوای فەرمانی "مۆسۆلینی" سەرۆکه نازییەکەی ئیتالیا سەبارەت به قەدەغه کردنی چوونی جوولەکەکان بۆ زانکۆ، مۆتالچینی تاقیگەیەکی له ماڵی خۆی دروست کرد و دەستی کرد به لێکۆڵینەوه لەسەر ریشاڵەکانی دەمار له کۆرپەڵەی جوجەڵەکان. دوای جەنگی جیهانیی دووەم له "سەنت لوئیس" دەست بەکار بوو و توانیی هۆکاری گەشەی دەمار بدۆزێتەوه و بەهۆیەوه له ساڵی١٩٨٦ لەگيڵ هاوکارەکەی "ستەنلی کۆهێن" خەڵاتی نۆبڵیان بردەوه.

 

 

ئەستێرەکانی نیۆترۆن و پیاوانی سەوز

"جۆسلین بێل برێنل" له ساڵی١٩٦٧ سیگنەڵێکی دۆزییەوه که بەشێوەی رێک دووباره دەبۆوه. ئەم سیگنەڵانی که له رێگەی رادیۆتەلسکۆپ دۆزراوه، ناسناوی "پیاوانی بچووکی سەوز"ی پێدرا. ئەمەش دیار روون بۆوه که ئەم سیگنەڵانه لەلایەن مرۆڤه بۆشاییەکان نانێردرێت، بەڵکو سەرچاوەکەی ئەستێرەیەکی نیۆتڕۆنیی خێرایه. له ساڵی١٩٧٤ دوو کاوکاری بێل خەڵاتی نۆبڵیان بردەوه بەڵام بێل وەرینەگرت.

 

سەرچاوه: dw-world





ئەم هەواڵە 16750جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad