English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمەرگەی سلێمانی بوونە پاڵەوان 
2017-03-12 [03:34 AM]

ZNA- ھەولێر 


لە شاری نەجەف کۆتایی بە قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی بالە ھات، کە تیاییدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە پێشەنگی خولەکە ھات.


ھەرچەندە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە قۆناغی یەکەم پاڵەوان بوو و لە کۆی ٥ یاری پێنج سەرکەوتنی تۆمار کرد، بەھەمان شێوە لە قۆناغی دووەمی خولەکە ھەر پاڵەوان بوو لە کۆی پێنج یاری چوار سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە دوا یاری قۆناغی دووەم تووشی یەکەم شکست ھات، کاتێک بە ئەنجامی (٣-٢) گێم لە بەرانبەر یانەی گازی باشوور دۆرا، بەڵام ئەم دۆرانە کاریگەری لە ریزبەندی خولەکە نەکرد تەنیا جیاوازی خاڵەکان لە نێوان یانەکان کەمکرایەوە.

ئەنجامی یارییەکانی دوا ھەفتە بەمشێوەیە بوو:

گازی باشوور - پێشمەرگەی سلێمانی ٣-٢ گێم
شورتە - بەحری ٣-٠ گێم
سەناعە - حەبانیە ٣-٠ گێم

ریزبەندی یانەکان بەمشێوەیە:
١- یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ٢٥ خاڵ
٢- یانەی شورتە ٢٣ خاڵ
٣- یانەی گازی باشوور ٢١ خاڵ

جێگەی باسە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتیەکە لە چەند رۆژی داھاتوو ئەنجام دەدرێت.


سەرچاوە / رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 2728جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad