English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر پاڵەوانیەتی فاست لینک 
2017-03-12 [04:48 AM]

ZNA- ھەولێر 



لە یاریگەی دووەمی شەھید فرەنسۆ ھەریری کۆتایی بە پاڵەوانێتی فاست لینک بۆ یانەکانی پارێزگای شاری ھەولێر لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان ھات، کە تیاییدا ھەشت یانە بەشداری تیاییدا کردبوو بەسەر دوو کۆمەڵە دابەش کران و ھەردوو یانەی ھەولێر و ئارارات توانیان بگەنە یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.

لە یارییەکی بەھێزدا و بە ئامادەبوونی رێژەیەکی زۆری ھاندەران یانەی ئارارات توانی نازناوی خولەکە بباتەوە، دوای ئەوەی توانی بە ئەنجامی (٣-٢) گۆڵ لە یانەی ھەولێر بباتەوە.
لە کۆتایی یاترییەکە مەراسیم بەسەر تیپە سەرکەوتووەکان دابەش کرا.

ھەر لەم پاڵەوانێتیە خەڵاتە تاکەکان بەمشێوەیە بوو.

١- یوسف عەلی یاریزانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بووە باشترین یاریزانی خولەکە.
٢- یوسف نازم گۆڵپارێزی یانەی ئارارات بووە باشترین گۆڵپارێزی خولەکە.
٣- ئەحمەد جەوھەر یاریزانی یانەی ئاڵا بووە گۆڵکاری خولەکە بە تۆمارکردنی ٣ گۆڵ.
٤- یانەی مەخمور خەڵاتی تیپی نموونەیی وەرگرت.

جێگەی باسە ئەم پاڵەوانێتیە لە لایەن یانەی ھەولێر بە ھاوکاری یەکێتی تۆپی پێی لقی ھەولێر و بەسپۆنسەری کۆمپانیای فاست لینک ئەنجام درا.


سەرچاوە / رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 3730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad