English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ گه‌ڕه‌كێكی كۆن تووشی به‌رگرییه‌كی به‌هێز ده‌بنه‌وه‌
2017-03-13 [04:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌كاتی پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ گه‌ڕه‌كێكی كۆنی شاری موسڵ و پردێكی سه‌ر زێی دیجله‌ تووشی رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی چه‌كدارانی داعش به‌چه‌كی قه‌ناس و بۆمبی مۆرته‌ر بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پرسانی سه‌ربازی رایانگه‌یاند، پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی به‌رپه‌رچی خێرا به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ چڕه‌ی له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستی پێكردوه‌، هێواش بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ دووری ته‌نها 100 مه‌تر له‌ پردی ئاسنین نزیك بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ گه‌ڕه‌كی كۆن به‌ به‌ری چه‌پی موسڵ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

له‌وه‌ته‌ی له‌ تشرینی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ ده‌ستی پێكردوه‌، هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، توانیویانه‌ به‌ری چه‌پی شاره‌كه‌ به‌ته‌واوی رزگار بكه‌ن و 30%ی به‌ری چه‌پیش كۆنترۆل بكه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش كه‌مه‌ به‌ڵام زۆر به‌توندی به‌رگری ده‌كه‌ن.

له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال و یه‌كه‌كانی به‌رپه‌رچی خێرای سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایانگه‌یاند، چوونه‌ته‌ ناو ناوچه‌ی بابه‌تۆپ له‌ گه‌ڕه‌كی كۆن، باوه‌ڕیشیان وایه‌ به‌هۆی ته‌سكی كۆڵانه‌كان شه‌ڕه‌كان قورستر بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كان ناتوانن بچنه‌ ناو كۆڵانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێشڕه‌وییه‌كان ئاسته‌نگی بۆ دروست بوو.

ئه‌فسه‌رانی هێزی به‌رپه‌رچی خێرا رایانگه‌یاند، به‌هۆی كه‌شوهه‌وای باراناوی تاكو ئێستا پرۆسه‌كانی وه‌ستاوه‌.

په‌یامنێری رۆیته‌رز له‌گۆڕه‌پانی شه‌ڕ رایگه‌یاند، بۆمبی مۆرته‌ر و گوللـه‌ی چه‌كی قه‌ناس ناوچه‌یه‌كی نزیك مۆزه‌خانه‌ی موسڵی پێكاوه‌، كه‌ به‌رله‌ چه‌ند رۆژێك رزگار كرابوو، هه‌روه‌ها گازی فرمێسكرژێن له‌ هه‌وا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad