English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەم خۆراكانە ئێسكەكانت بەهێز دەكات
2017-03-15 [12:56 PM]

ZNA-هه‌ولێر


جەستەی مرۆڤ پێویستی بە ھەموو جۆرە ڤیتامین و کانزایەک ھەیە بۆ ئەوەی بەھێز و تەندروست بێت ، ئێسکەکان بۆ ئەوەی پتەو بن پێویستیان بە کالسیۆم دەبێت و چەند جۆرێک لە خۆراک دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و پێویستە ڕۆژانە لەژەمە خواردنەکاندا ھەبن .

١- گۆشتی ماسی و ھێلکە  دوو سەرچاوەی باشن بۆ کالسیۆم و ئێسکەکان پتەو دەکەن .

٢- شیر و بەرھەمەکانی بڕێکی زۆر کالسیۆم  و ڤیتامینە پێویستەکانیان تیادایە بۆ جەستە و جگە لەوەش بۆ بەھێزکردنی ماسولکەکان بەسوودە لە ھەموو تەمەنە جیاوازەکاندا .

٣-مۆز : وەک یەکێک لە میوە بە تامەکان و ئارەزوو مەندانی زۆرە ، کانزای ئاسن و پۆتاسیۆم لە پێکھاتەیدا ھەیە و بۆ ئێسکەکان زۆر بەسوودە ، و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات .

٤-شەربەتی پرتەقاڵ : ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی کە ئارەزووی خواردنەوەی ئەم شەربەتە دەکەیت ئەوە پێویستە بزانیت یەکێکە لەو میوانەی ئێسکەکان بەھێز دەکات چونکە یارمەتی ئێسک دەدات خێراتر کالسیۆم بمژێت و بەھێز ببێت .

٥-کەلەرم : کالسیۆمی زۆر لە پێکھاتەیدا ھەیە و بڕبڕەکانی پشت و ئێسک بەھێز دەکات ، دەتوانیت ئەم سەوزەیە بە زەڵاتە یان بەھەرشێوەیەک کە خۆت مەبەستت بێت بیخۆیت .

٦-ھەرمێ : بۆ ئەوەی لە نەخۆشی لاواز بوونی ئێسکەکان پارێزراو بیت ئەوە دەتوانیت لە وەرزی ھەبوونی ئەم میوەیەدا سوود لە پێکھاتە تەندروستەکانی ئەم میوەیە وەربگریت .

٧-برۆکۆلی و سپێناغ : جگە لەوەی خوێن زیاد دەکەن و دژە ئۆکسێنەر لە پێکھاتەیەیدا ھەیە ھاوکات بڕێک لە کالسیۆم و مەگنسیۆم بە ئێسکەکانیش دەبەخشێت .

٨-قۆخ : ئەم میوەیە پۆتاسیۆم و پێکھاتەکانی فینۆلیک کە دژە ئۆکسێنەرێکی سروشتیە لەگەڵ سۆربیتۆل و کالسیۆم لە پێکھاتەیدا ھەیە و زۆر بە سوودە بۆ پاراستنی ئێسکەکان لە لاوازی و پوکانەوە .

٩-نیسک و نۆک و گوێز : ڕۆژانە پێویسستە لە ژەمە خواردنەکانتدا ھیچ نەبێت یەکێک لەم خۆراکانە ھەبێت و بە تایبەت زۆرر پێویستە بدرێن بە منداڵ .

١٠- ئەو خۆراکانەی ئۆمیگا سێ لە پێکھاتەیاندا ھەیە یارمەتی بەھێزکردنی ئێسکەکان دەدات .
 





ئەم هەواڵە 4306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad