English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ٢٧٦ ئازیزی لە سلێمانی و گەرمیان کرد
2017-03-15 [05:32 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای ئەوەی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێری ئازیزان راگەیەندرا لە سلێمانی گەرمییان دابینکردنی موچەی منداڵە شھیدان درێژەی ھەیە و ٢٧٦ ئازیز سودمەند بوون.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێری ئازیزاندا بە سپۆنسەری وڵاتانی سعودیە و کوێت ھاوکاری مانگانە بۆ ٥ ھەزار منداڵە شەھیدی دەستی داعش دابین دەکات.

 

رێکەوتی ١٤/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، ھاوکاری ٢٧٦ منداڵە شەھیدی کرد و ئەم ھاوکارییانە مانگانە بۆ منداڵەکان دابین دەکرێت، کە ھەر منداڵێک بڕی ٢٥٠ دۆلار مانگانە وەردەگرێت.

 

پرۆژەی چاودێری ئازیزان لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دامەزراوە و ھەتا ئێستا بە سپۆنسەری وڵاتانی ئیمارات، کوێت و سعودیە و کەسانی خێرخواز لە ھەرێمی کوردستاندا مانگانە موچە بۆ ١٧ ھەزار منداڵی بێ باوک (ئازیز) دابین دەکات.





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad