English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پاڵەوانیەتی بادمنتۆنی کچان کۆتایی پێھات 
2017-03-18 [05:26 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئەمرۆ شەممە لە ھۆڵی یانەی ئەکاد لە شارۆچکەی عەنکاوە کۆتایی بە پاڵەوانێتی کراوەی یانەکانی عێراق بۆ بادمنتۆن ھات، کە تیاییدا ١٧ یانە بەشداریان تیاییدا کردبوو و رکابەرییان لەسەر ھەردوو پاڵەوانێتی تاکی کچان و دووانەی کچان دەکرد.


لە پاڵەوانێتی تاکی کچان، کچە یاریزانی ئاسوری شاری بەغداد ئیناس خالید توانی ببێتە پاڵەوان دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی لە کچە یاریزانی یانەی ئەکاد (سانا جەمال)ی بردەوە بە ئەنجامی دوو گێمی بێ بەرانبەر، ئەنجامی گێمەکان (٢١-٩)، (٢١-١١) بوو.

ریزبەندی کۆتایش بەمشێوەیە:
١- ئیناس خالید یانەی ئاسوری 
٢- سانا جەماڵ یانەی ئەکاد
٣- رامراما شمایل یانەی ئەکاد
٣- عولا سەیری یانەی سەلام

لە رکابەرییەکانی دووانەی کچاندا ھەردوو کچە یاریزانی یانەی ئەکاد (رامرما شمایل، سانا جەمال) بوونە پاڵەوان دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی لە ھەردوو یاریزانی یانەی سەلام (عولا سەبری، زینب سەبری)یان بردەوە بە ئەنجامی (٢-٠)گێم، ئەنجامی گێمەکان (٢١-١٨)، (٢٥-٢٣) بوو.

ریزبەندی کۆتایی بەمشێوەەیە:
١- رامرما شمایل - سانا جەمال یانەی ئەکاد
٢- عولا سەبری - زینب سەبری یانەی سەلام
٣- ھانا سائیر - دەلال یوسف یانەی ئەکاد
٤- یانەی ئاسوری

دوای تەواوبوونی رکابەرییەکانی ئەم پاڵەوانێتیە ھەشت یاریزان بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێراق کران بەمەبەستی بەشداریکردن لە رکابەرییەکانی دەرەوە، کە تیاییدا پێنج کچە یاریزان کورد بوون ئەوانیش ھەریەکە لە (رامرما شمایل، سانا جەمال،ھانا سائیر، دەلال یوسف ) لە یانەی ئەکاد، (شەنگە عەدنان) لە یانەی سۆلاڤی نوێ، (عولا سەبری، زینب سەبری) لە یانەی سەلام، (ئیناس خالید) لە یانەی ئاسوری.

ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی یەکێتی بادمنتۆنی عێراق و بەھاوکاری یەکێتی بادمنتۆنی لقی ھەولێر ئەنجامدرا.


سەرچاوە / رێبین رەمزی
 





ئەم هەواڵە 4321جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad