ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەری سینەمایی ئێما واتسۆن، لە دوای بڵابوونەوەی چەند وێنەیەکی پەنا دەباتە بەر دادگا و سکاڵایەک تۆمار دەکات.
پارێزەری ئەو خانمە ئەکتەرە ئاشکرای کردووە، وێنەکان رووت نین، بەڵکو چەند وێنەیەک بوون کە پارساڵ لەگەڵ دیزاینەرێکدا گرتوویەتی.
ئەو خانمە ئەکتەرە بەشداری لە چەندین فیلمی سینەماییدا کردووە، لەوانە زنجیرە فیلمی "هاری پۆتەر".
واتسۆن بەشداری لە فیلمیکدا کردووە بەناوی "بیوتی ئاند زە بێست" کە ئێستا لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت.
ئەم هەواڵە 4300جار خوێندراوەتەوە |