English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
مه‌سرور بارزانی: ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت
2017-03-20 [05:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


      ​مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز رایگه‌یاند، بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌م قۆناغه‌ و گه‌یشتن به‌ ئاواتی شه‌هیدان، بۆئه‌وه‌ی له‌بری خوێنی شه‌هیدان و مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ ئه‌نفال و جینۆساید، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ینه‌ خه‌ڵاتی گه‌لی كوردستان.

وتیشی، پێویست ده‌كات هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش به‌ یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌ك ئیراده‌ به‌ گیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌ روبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌م قۆناغه‌ و گه‌یشتن به‌ ئاواتی شه‌هیدان.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له‌ گشت لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م

 سه‌ری ساڵی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ ئازا و قاره‌مانه‌كان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پۆلیس و گه‌لی خۆراگر و پشوودرێژی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و هیوای جه‌ژنێكی خۆشی و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازم.

  ئێستا، كه‌ ناوچه‌كه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كی خێرا دایه‌ و ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی بۆ گه‌له‌كه‌مان لێده‌كرێ، چۆن پێشمه‌رگه‌ به‌ قاره‌مانێتی و قوربانیدان، هاووڵاتیانی كوردستانیش به‌ خۆڕاگری به‌سه‌ر كۆسپه‌كان زاڵ بوون، پێویست ده‌كات هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش به‌ یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌ك ئیراده‌ به‌ گیان و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستیی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌ روبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌م قۆناغه‌ و گه‌یشتن به‌ ئاواتی شه‌هیدان، كه‌ ده‌خوازێ  بۆ بنیاتنانی نیشتمانێكی سه‌رفراز و به‌هێز هه‌نگاوه‌كان خێرا بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌بری خوێنی شه‌هیدان و مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ ئه‌نفال و جینۆساید ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ینه‌ خه‌ڵاتی گه‌لی كوردستان.

 هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ داوا له‌ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌م، وه‌ك هه‌میشه‌ هوشیار و چاوكراوه‌ بن بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارامتر بۆ گشت هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست و ئه‌و لێقه‌وماوانه‌ی له‌به‌ر توندوتیژی و شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌‌ هانایان هێناوه‌ته‌ به‌ر كوردستان.

مه‌سرور بارزانی

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان

20ی ئاداری 2017





ئەم هەواڵە 2839جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad