English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی ئەوروپا: گەڕاندنەوەی کارکردن بە سزای لەسێدارەدان لە تورکیا بەزاندنی هێڵی سوورە
2017-03-20 [06:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر



سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، تورکیا هێڵی سوور دەبەزێنێت ئەگەر سزای لە سێدارەدان بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە.

ژان کلود یونکەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بیلدی ئەڵمانی وتیشی، ئەگەر تورکیا ئەو کارە بکات ئەوا دەبێتە مایەی کۆتاییهێنان بە دانوستاندنەکان بۆ هەوڵی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا.

وتیشی، ئەو لەگەڵ ئەوەدا نییە بە تەواوی کۆتایی بە دانوستاندنەکان بهێنرێت.

شەممەی رابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وتی، لە دوای ڕیفراندۆمەکەی مانگی چوار بۆ زیادکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی تورکیا، پێشبینی دەکات پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕەزامەندی لەسەر گەڕاندنەوەی کارکردن بە سزای لەسێدارەدان دەرببڕێت.

به‌رپرسانی تورکیا دەڵێن ئەمە داوای خەڵکی وڵاتەکەیانە بۆ سزادانی ئەوانەی لە پشت هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووبوون.

تورکیا لە ساڵی 2004وە سزای لەسێدارەدانی لابردووە و یەکێتی ئەوروپا جەندین جار ڕایگەیاندووە ئەگەر تورکیا جارێکی تر کار بەو سزایە بکاتەوە ئەوا هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا دووچاری گرفت دەبن.

ئەم نیازەی حکومەتی تورکیا لە کاتێکدا پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا گرژییان تێکەوتووە.

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشەی کرد مانگانە 15 هەزار پەنابەر بۆ ئەوروپا ڕەوانەبکات.

 

VOA





ئەم هەواڵە 2929جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad