English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
به‌رازیل... ده‌ستكاری گۆشتی به‌سه‌رچوو كراوه‌، ئه‌وروپا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئیسلامی داوای روونكردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن
2017-03-20 [07:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پۆلیسی فیدرالی بەڕازیل رایگەیاند، ٣٠ کۆمپانیای بەرھەمھێنانی گۆشت دەستکاری کاتی بەسەرچوونی بەرھەمەکانیان كردوه‌ و تێکەڵ بە ئاو و ماددەی کیمیاییان كردوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ٢١ کۆمپانیا دەستیپێکردووە.

پۆلیسی به‌رازیل رایگەیاند، ئەم کۆمپانیایانە بە مەبەستی شاردنەوەی بۆن و رەنگی گۆشتی بەسەرچوو، ماددەی ئاسکۆربیک ئەسیدیان بەکارھێناوە، وتیشی، بە مەبەستی زیادکردنی کێش ئاو خراوەتە نێو گۆشتەکان.

ھاوکات پۆلیس راشیگەیاند کە بەرتیل دراوەتە سەرپەرشتیارانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئەوەی ئەو گۆشتانەی کە لە مارکێتەکانن لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکرێت.

ئاماژە بەوەش کرا کە ئەو پارەیەی وەک بەرتیل دراوە کەوتووەتە دەستی سیاسەتمەدارانیش.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیسی بەڕازیل بۆ سەر ئەو کۆمپانیایانە ٣٦ کەس دەستگیر کراوان و نزیکەی یەک ملیار ریالی بەڕازیلی تایبەت بە ٤٦ کەس کە لەژێر لێکۆڵینەوە دان، بلۆک کراوە.

لە دوای دەستپێکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنە، یەکێتی ئەورووپا بەمەبەستی بەردەوامبوونی ھاوردەی گۆشت، داوای روونکردنەوە لە بەڕازیل کردووە بەوەی کە ئایا ئەم گۆشتانە ھەناردەی ئەورووپا کراون یان نا.

ھاوکات وڵاتانی ئەمریکا، چین، سعوودیە و مالیزیا کە لە بەڕازیلەوە گۆشت ھاوردەی وڵاتەکەنیان دەکەن داوای روونکردنەوەیان لەو وڵاتە کرد.

"میشێل تامر" سەرۆک کۆماری بڕازیل دوێنێ شەو، ژمارەیەک باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپا، ئەمەریکا و چینی بانگهێشت کرد و پشت‌ڕاستی کردەوه که حکومەت له گۆشتی بڕازیل دڵنیایه.

تامر لەگەڵ ئەم باڵیۆزانه سەردانی رێستۆرانتێکی گۆشت برژاندنی کرد، بۆ ئەوەی پێشان بدات گۆشتی بڕازیلی تەندروسته بەڵام هەندێک له راگەیاندنەکان گوتوویانه، ئەم رێستۆرانته گۆشتی بڕازیلی بەکار ناهێنێت.

میشێل تامر سەرۆک کۆماری بڕازیل سەبارەت بەم ئابڕووچوونه، گوتی: "له سبەیەوه وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت که چ وڵاتانێک ئەم گۆشتانەیان وەرگرتووه، چ بەرهەمێک بوونه، کۆمپانیا به کۆمپانیا سەرچاوەکەیان ئاشکرا دەکرێت."

رۆژی هەینی پۆلیسی بڕازیل هێرشی کرده سەر چەند کارگەیەکی بەستەبەندی گۆشت و ٣٠کەسی دەستگیرکرد و نووسینگەی چەندین کۆمپانیایان به تۆمەتی بەرهەمهێنانی گۆشتی خرابوو و ساخته، داخست. تاکو ئێستا ٣ناوەندی بەستەبەندی گۆشت داخراوه و ٢١ی دیکەش له ژێر لێکۆڵینەوەن.

پشکێنەران گوتوویانه، بەڕێوەبەرانی ئەم کۆمپانیایانه بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی حکومی بۆ بەرهەمەکانیان بەرتیلیان داوەته چەند پشکێنەر و سیاسەتوان.

پۆلیس هەروەها دەڵێت، هەندێک لەم کۆمپانیایانه تیزاب و مادەی کیمیاییان بۆ شاردنەوەی رواڵەتی گۆشته خرابووەکان بەکارهێناوه و هەندێک لەم مادانه هۆکاری شێرپەنجەن.

بەپیی دوایین هەواڵەکان، زیاتر له ٣٠کۆمپانیا، لەوانی کۆمپانیای "GBS" گەورەترین هەناردەکاری گۆشتی مانگا له جیهان و کۆمپانیای "BRF" گەورەترین بەرهەمهێنی گۆشتی مریشک له جیهان، له ژێر لێکۆڵینەوەن.

حکومەتی بڕازیل نیگەرانه لەوەی ئەمەریکا، چین و وڵاتانی ئەوروپا هاوردەی گۆشتی ئەم وڵاته قەدەغه بکەن. پیشەسازیی گۆشت، ساڵانه ١٢ملیار دۆلار داهاتی بۆ بڕازیل هەیه.





ئەم هەواڵە 2914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad