English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەپڵ ھەرزانترین ئایپاد دەخاتە بازاڕەوە 
2017-03-22 [09:51 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرھەمەکانی ئەلیکترۆنی بە نیازە لەم رۆژانە ھەرزانترین ئایپاد بخاتە بازاڕەکانی جیھان .. 

ئەم ئایپادە نوێیەی ئەپڵ جێگرەوەی ئایپاد (Air٢) دەبێتن کە قەبارەکەی (٩,٧) ئینج دەبێت و ئەو جۆرەی بەسیستەمی وای فای کاردەکات و زاکیرەکەی ٣٢ گێگایە نرخی ٣٢٩ دۆلار دەبێت. 

ھەروەھا لەھەمان قەبارەی ئەم ئایپادە , بەڵام دانەیەکی دیکەی کە جێگەی میمۆری ھەیە بە ٤٥٩ دۆلار دەفرۆشرێت , تەنھا رەنگی زێڕین و سیلڤەر و کاکاوی لەم جۆرە ئایپادە بەرھەم دێت .. 

ئەم ئایپادە نوێیە شاشەکەی لەجۆری (Retina) دەبێت کە یەکێکە لە روونترین شاشەکانی ئایپاد و چاککەرەوەکەی لە جۆری (A٩) دەبێت و کۆمپانیای ئەپڵ زیاتر لە یەک ملیۆن ئەپی جیاوازی بۆ ئەم جۆرە ئایپادە تەرخان کردوە . 

ئەم جۆرە ئایپادە لە رۆژی ھەینی داھاتوو لە پێگە فەرمییەکانی ئەپڵ بۆ کڕیاران بەردەست دەبێت و لەرۆژی یەکشەممە دەگاتە دەست بەکارھێنەرانی .. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 104521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad