English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ندازیارێکی هیندی ‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناوی سه‌ددام حوسێنه‌، کاری دەست ناکەوێت
2017-03-27 [03:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بی بی سی، بڵاویکرده‌وه‌ ئه‌ندازیارێکی هیندی به‌هره‌دار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی سەد‌دام حوسێنه‌، هیچ ده‌زگا و کۆمپانیایه‌ک ئاماده‌ نییه‌کاری بداتێ.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، ئه‌و كه‌سه‌ نازانێ باوکی به‌ر له‌ ٢٥ ساڵ بۆ ئەو ناوەی لێناوه‌ و له‌ ئێستادا ئه‌و ناوه‌ بووه‌ به‌ هۆکاری به‌دبه‌ختی بۆی.

سه‌ددام حوسێن تا ئێستا داواکارییەکانی بۆ پێدانی کار له‌ ٤٠ کۆمپانیا و ده‌زگا ڕه‌تکراوه‌ته‌وه، هه‌ر هه‌موویان پێیان وتووه‌ به‌ هۆی ناوه‌که‌ته‌وه‌ په‌سه‌ندت ناکه‌ین ئه‌گه‌رچی پێویستییان به‌ پسپۆڕییه‌که‌ی بووه‌.

له‌ ئێستادا، "سه‌ددام حوسێن"ی هیندی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دایه‌ ناوی بگۆڕێ بۆ ساجید، به‌ڵام به‌ هۆی بیروکراسییه‌تی دادگاکانه‌وه‌ کاره‌که‌ی زۆر له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌ویش په‌له‌یه‌تی کارێکی دەست بکەوێت.





ئەم هەواڵە 6451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad