English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئێران له‌وه‌ڵامی ئەمەریکا، سعودیە به‌پشتیوانی تیرۆر تاوانبار دەکات
2017-04-01 [05:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی وەزیری بەرگری ئەمەریکا كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئێران بەرهەمهێنەری سەرەکی تیرۆرسم بێت، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، وتیشی، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆر سعودیەی هاوپەیمانی ئەمەریکایە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA بڵاوی كرده‌وه‌، تێیدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی دەڵێت" هەندێک لە وڵاتانی کە لەلایەن ئەمەریکاییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت سەرچاوه‌ی سەرەکی تیرۆرسمی تەفکیری وەهابی و توندڕەوی پشتگوێ دەخەن".

قاسمی گوتیشی " وتاری هەڵە لەسەر بناغە و سەرچاوی زانیاری و دارایی تیرۆرسم هۆکاری سەرەکی سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی دژە تیرۆری جیهانییە".

عەرەبستانی سعودیە نکوڵی لەوە دەکات کە پشیوانی تیرۆرسمی كردبێت.

ئەم قسانەی قاسمی وەڵام بوو بۆ وتارەکەی ڕۆژی هەینی وەزیری بەرگری ئەمەریکا کاتێک پرسیاری لەسەر لێدوانێکی ساڵی 2012 ی لێ کرا کە گوتبووی سێ هەڕەشەی سەرەکی کە ڕووبەڕووی ئەمەریکا دەبێتەوە ئێران، ئێران و ئێرانە.

جەیمس ماتس گوتی " لەو کاتەدا کاتێک باسی ئێرانم کرد من سەرکردەی نێوەندی سەرکردایەتی ئەمەریکا بووم و ئێران بەرهەمهێنەری سەرەکی تیرۆر بوو لەو کاتەدا ئەو وڵاتای سەرەکی بوو بۆ پشتیوانی کردن لە تیرۆرسم و هێشتاش بەردەوامە لەسەر ئەو ڕەفتارانەی".

 

VOA





ئەم هەواڵە 1234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad