English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژاپۆن زیاتر له‌ چوار ملیۆن دۆلار بۆ پاککردنه‌وه‌ی عێراق له ‌مین تەرخان دەکات
2017-04-02 [02:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ژاپۆن زیاتر لە ٤ ملیۆن دۆلاری بە عێراق بەخشیوە بۆ پاککردنەوە مین لەو ناوچانەی لەدەستی داعش دەرهێنراون.

ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، حکومه‌تی ژاپۆن بڕی چوار ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری به‌خشیوه‌، تا له‌ڕێگه‌ی یونی ماسه‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ مینڕێژ کرابوون پاک بکرێنه‌وه‌.

به‌پێی هەواڵێکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ هوشیارکردنه‌وه‌ له‌ مه‌ترسی مین و ڕووپێو و هه‌ڵمه‌تی پاککردنه‌وه ‌و ڕاهێنان له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فریاگوزاریی کۆمه‌ڵگایی له‌کاتی بوونی مه‌ترسی میندا ته‌رخان ده‌کرێت.

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، به‌شێکه‌ له‌و ١٠٠ ملیۆن دۆلاره‌ی كه ‌حکومه‌تی ژاپۆن بۆ هاوکاریی مرۆیی له‌ عێراقدا ته‌رخانی کردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 5122جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad