English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
له‌ ماوه‌ی داگیر کردنی موسڵدا، داعش موزه‌خانه‌ی موسڵی بۆ باج وه‌رگرن به‌کارهێناوه‌
2017-04-06 [03:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی که‌ موزه‌خانه‌ی موسڵ ڕزگار کرا، تا ئێستا مه‌ترسیداره‌ بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایانی شوێنه‌وار بیگه‌نێ، په‌یامنێری ڕۆیته‌رز سه‌ردانی کردووه‌ و بۆی دەرکەوتووە که‌ داعش ئه‌و شوێنه‌ی بۆ "دیوانی زه‌کات" به‌کارهێناوه‌.

له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ سەرچاوەکە بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، باس له‌ موزه‌خانه‌که‌ ده‌کات که‌ شوێنه‌واره‌کانی چه‌ندین شارستانیی مێژوویی به‌ر له‌ هه‌زاران ساڵ له‌و وڵاته‌دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ تێک شکێنرا و وێران کرا، گه‌لێک له‌ پارچه‌ مێژووییه‌کانی که‌ له‌ نێو ئه‌و موزه‌خانه‌یه‌ بوون و ناسراو بوون له‌وانه‌ مانگا باڵداره‌که‌ی ئاشوورییه‌کان پارچه‌یان له‌سه‌ر زه‌وی و له‌ نێو زبڵ و خۆڵدا ده‌بینرێت.

ڕاپۆرته‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ژێرزه‌مینی موزه‌خانه‌که‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ بۆ بنکه‌ی باج وه‌رگرتن که‌ پێیان وتووه‌ "دیوانی زه‌کات" به‌کار هاتووه ‌و له‌وێ په‌یامنێری ڕۆیته‌رز به‌ڵگه‌نامه ‌و فۆرمی دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌سەریان نووسراوه‌ "دیوانی زه‌کات" و چه‌ند ئایه‌تێکی قورئانیان له‌سه‌ر نووسراوه‌ و به‌ دێڕێکیش له‌سه‌ره‌وه‌ نووسراوه‌ "زه‌کات فه‌رزی خوایه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان".

جێی باسه‌، وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵک یه‌کێک بووه‌ له‌سه‌رچاوه‌کانی دارایی داعش.





ئەم هەواڵە 4162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad