English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای 72 كاتژمێر ئاگربه‌ست ده‌كات له‌ سووریا
2017-04-06 [06:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مستورا: - "داوا ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ئاگربه‌ست له‌و ناوچانه‌ی سووریا ده‌سته‌به‌ر بكریت كه‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان تیایندا چڕه‌".

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستیڤان دی مستورا داوای كرد له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ئاگربه‌ست له‌ سووریا له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی قورسی تێدایه‌ ده‌سته‌به‌ر بكریت.

هه‌روه‌ها داوای له‌ ئه‌مریكا، رووسیا، توركیا و ئێران كرد، هاوكاربن تا له‌ نیسان و ئایاردا هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌ننه‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه‌ی گه‌یشتن پێیان سه‌خته‌ و ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌مارۆدراون.

ستیڤان دی مستورا داوای له‌ ئه‌مریكا، رووسیا، توركیا و ئێران كرد له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ئاگربه‌ستێك له‌ سووریا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا ئێگلاند رایگه‌یاند "داوا له‌ ئه‌مریكا، رووسیا، توركیا و ئێران ده‌كه‌ین هاوكاربن تا له‌ نیسان و ئایاردا هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌نینه‌ به‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌و ناوچانه‌ی گه‌یشتن پێیان سه‌خته‌ و ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌مارۆدراون".

هاوكات سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای ئیدلب، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كریت له‌وه‌ی كێ له‌ پشت هێرشه‌كه‌وه‌ بووه‌ و چ چه‌كێكی تێدا به‌كارهێنراوه‌ و، گوتیشی، "شه‌ڕی سووریا زۆر قێزه‌ونه‌ كه‌ تیایدا زیاد له‌ پیاوانی چه‌كدار منداڵان كوژراون. شه‌ڕێكی زۆر قێزه‌ونه‌ كه‌ تیایدا منداڵان به‌ گازی ژه‌هراوی كوژراون".

AA





ئەم هەواڵە 1045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad