English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
روسیا كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی ره‌وانی كه‌ناراوه‌كانی سوریا كرد
2017-04-08 [03:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی ده‌زگای راگه‌یاندنی كه‌شتی روسیا له‌ ده‌ریای ره‌ش ڤیاچیسلاڤ تروخاچۆڤ، رایگه‌یاند، كه‌شتی سه‌ربازی ئه‌میرال گریگۆرۆڤیچ، له‌ ده‌ره‌یای ره‌شه‌وه‌ بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌وێشه‌وه‌ بۆ كه‌ناراوه‌كانی سوریا به‌ڕێكه‌وت.

پێشتر ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌ تشرینی دووه‌می 2016 ئه‌ركی له‌ كه‌ناراوه‌كانی سوریا به‌جێ گه‌یاند، كه‌ چه‌ند موشه‌كێكی جۆری "كالیبه‌ر"ی گرته‌ مۆڵگه‌كانی رێكخراوی داعش.

به‌پێی ماڵپه‌ڕی سپۆتنیكی رووسی، پێده‌چێت ئه‌مجاره‌ش كه‌شتی گریگۆرۆڤیچ موشه‌كی كالیبه‌ری هه‌ڵگرتبێت.

موشه‌كی كالیبه‌ر له‌توانایدایه‌ له‌ دووری 300 كیلۆمه‌تر ئامانجی خۆی بپێكێت.

شاره‌زای سه‌ربازی ئیگۆر كورۆچینكۆ به‌دووری زانی روسیا كه‌شتی "گریگۆرۆڤیچ"ی بۆ كه‌ناراوه‌كانی سوریا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌بره‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌وان كرد بێت، وتیشی، وه‌ڵامی روسیا خۆی له‌ پته‌وكردنی په‌یوندیی و به‌هێزكردنی تواناكانی سوریا خۆی ده‌بینێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ شاره‌زای سه‌ربازی روسی برۆخۆر وتی، مووشه‌كی تۆماهۆك كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ بۆردومانه‌كه‌ی سوریا به‌كاری هێنا، هیچ مه‌ترسیه‌كی بۆ كه‌شتییه‌كه‌ی روسیا نییه‌، وتیشی، موشه‌كی تۆماهۆك بۆ ئامانجی ده‌ریایی ئاماده‌ نه‌كراوه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 3679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad