English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڕۆژنامەیەکی عەرەبی: هاوپەیمانی شیعە هێرش دەکاتە سەر سەدر
2017-04-10 [04:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی عکازی سعودی، هاوپەیمانیی شیعەی دەسەڵاتدار لە عێراق ڕەخنەی توندیان لە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر گرتووە لەبارەی لێدوانەکانی کە داوای کردبوو بەشار ئەسەد واز لە دەسەڵات بێنێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە هاوپەیمانیی شیعە لەڕێگەی دەرخستنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە هەڵوێستی سەدر لەبارەی داواکردن بۆ دەستبەرداربوونی بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا دەکەوێتە خانەی دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە عێراق بۆ ڕۆژنامەکە دەڵێت، دوای داواکارییەکەی سەدر، هاوپەیمانیی شیعە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەیان ئەنجامداوە و ئاماژەیان بەوەکردووە کە لە بەرژەوەندیی عێراقدایە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەدا نەکات، چونکە دەبێتە ڕێخوشکەر بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانەش دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا بکەن.

هاوپەیمانیەتەکە پشتگیریی خۆیان بۆ ئەسەد دەربڕیوە و دەڵێن جێگرەوەی ئەسەد هاتنی ئاژاوەگێرییە و داوا لە موقتەدا سەدر دەکەین دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە ڕابگرێت.





ئەم هەواڵە 3718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad