English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه‌ تیمێکی شاره‌زایان گه‌یشتنه‌ تورکیا
2017-04-13 [02:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه‌، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی و تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌که‌ی به‌کارهاتووه،‌ تیمێکی ڕێکخراوی جیهانی دژه‌ چه‌کی کیمیایی که‌ نووسینگه‌ی له‌ لاهایه‌ گه‌یشتنه‌ تورکیا.

ئاژانسه‌که‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ ئه‌و تیمه‌ تایبه‌ته‌ له‌ شاری لاهایه‌وه‌ سه‌ردانی وڵاتی تورکیایان کردووه‌ له‌ وێوه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ نموونه‌ی چه‌که‌ به‌کارهاتووه‌که‌ ده‌که‌ن و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕزگاربووانی هێرشه‌که‌ی خان شه‌یخوون ده‌که‌ن که‌ تیایا ٨٧ که‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا که‌ ١١ یان منداڵ بوون.

وێنه‌ی منداڵه‌کان، سه‌رنجی دنیای ڕاکێشا، به‌جۆرێک  هه‌نگاوێکی وای نا که‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی پێشتری یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه‌و له‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌دا ٥٩ موشه‌کی هاوێشته‌ ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازیییه‌ی که‌ گومان ده‌کرێ هێرشه‌که‌ له‌وێوه‌ کرابێ.

 به‌وته‌ی  وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌ توانیوویانه‌ ٢٠% ی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سووریا له‌ناو ببه‌ن.





ئەم هەواڵە 3421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad