English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسيا و ئه‌مه‌ريكا پڕۆژه‌يه‌ك به‌يه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
2017-04-15 [06:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لۆدمیلاد زاسۆڤا، سه‌رۆكی تاقیگه‌ی شه‌به‌نگی كه‌شی هه‌ساره‌كان له‌ ئینیستیتیوتی توێژینه‌وه‌ی بۆشاییگه‌ری سه‌ر به‌ ئه‌كادیمیای زانستی له‌ روسیا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردن له‌ پڕۆژه‌یه‌كی چوونه‌ هه‌ساره‌ی زوهره‌ ده‌ربڕیوه‌.

لۆدمیلاد زاسۆڤا وتیشی، ئه‌مه‌ریكا له‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و نێرده‌یه‌ به‌شداری ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌ره‌سته‌ پێویستانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دابینی ده‌كات بریتییه‌ له‌ سه‌كۆیه‌كی ئاسمانی بۆ مانۆڕ كه‌ واده‌كات له‌سه‌ر تۆز و دووكه‌ڵی هه‌ساره‌ی زوهره‌ بفڕێت و به‌رز و نزمی خۆی بگۆڕێت یاخود كه‌شتی ئیرۆستاتی كه‌ توانای گۆڕینی شوێنی خۆی له‌ هه‌وره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی بادا هه‌یه‌.

ئه‌و زانایه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هه‌موو ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ي ئامێره‌كه‌ هه‌ڵی ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ دینامیكی و پێكهاته‌ی به‌رگه‌ هه‌وا و تۆزوهه‌وره‌كانی زوهره‌ بكۆڵێته‌وه‌.

 

RT





ئەم هەواڵە 87028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad