English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی گەڵامێو بۆ له‌شی مرۆڤ
2017-04-16 [11:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر



گەڵای مێو یەکێکە لەو گەڵایانەی سوودی لێ دەبینرێت و بۆ دروستکردنی یاپراخ بەکاردەهێنرێت لەبەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژهەڵات و کوردستان بەتایبەت لە بەهاراندا، بەڵام ڕەنگە تا ئێستا بێ ئاگابن لەوەی ئەو گەڵایە چەندە سوودی هەیە بۆ تەندروستی.

سوودەکانی گەڵامێو بۆ تەندروستی :- 

گەڵامێو بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە وەک “کالیڤینولات، فلافونوید” کە دژی هەوکردنە.

لەلایەکی دیکەوە گەڵامێو دەوڵەمەندە بەترشە چەوری بەسوود وەک ئۆمیگا سێ کە بەسوودە بۆ لەش و قژ و پێست لەڕووی زانستی و تەندروستیەوە.

کانزا بەسوودەکانی وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم زۆر گرنگن بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەشی مرۆڤ، گەڵامێویش دەولەمەندە بەم پێکهاتانە جگە لە بوونی پۆتاسیم و سۆدیۆم و ئاسن و ریبوفلافین و ترشی فۆلیک و نیاسین و مەنگەنیز.

گەڵامێو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینێکی زۆر بەتایبەتی ڤیتامین A,H,B6,K، ڤیتامین K یارمەتی لەش دەدات کاتێک تووشی خوێن بەربوون یان برینێک دەبێت، رێگانادات خوێنێکی زۆر بڕوات.

یەک کوپ گەڵامێو بڕی 1.5 گرام ماددەی ڕیشاڵی تێدایە کەیارمەتی کرداری هەرس دەدات.

بەگشتی ڕێژەی کالۆری تێیدا ئاساییە و زۆرنییە، لە 5 گەڵای مامناوەنددا بڕی 14 کالۆری هەیە.

 





ئەم هەواڵە 9712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad