English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ته‌ندروستی گورچیله‌ت ئه‌و میوانه‌ بخۆ
2017-04-16 [11:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گورچیلەكان ئەندامی سەرەكی جەستەن و تەندروستی ئەم ئەندامەی جەستە كاریگەری دەبێت لەسەر تەواوی جەستە .

ئەركی گورچیلەكان خاوێن كردنەوەی تەواوی جەستەیە لە ژەهر و پێكهاتە نا تەندروستەكان ، خواردنی چەند جۆرێك خۆراك یارمەتی خاوێنكردنەوەی گورچیلەكان دەدات و ڕێگری دەكات لەوەی بەرديان تيادا دروست ببێت .


1- سێو : سێوێكی قەبارە مامناوەند كە توێكڵەكەی لێ نەكرابێتەوە بڕی 158 میلیگرام پۆتاسیۆم و 10 میلیگرام فسفۆری تیادایە و سۆدیۆمی تیادا نیە و ئەمەش گورچیلەكان لە ژەهر خاوێن دەكاتەوە .


2- شوتی :ئەم میوەیە توانای خاوێنكردنەوەی گورچیلەكانی هەیە لەو ژەهرانەی لە ناو جەستەدا كۆبونەتەوە ، زۆر پێویبستە بخورێت بۆ ئەوەی ڕێگری بكات لە دروستبوونی بورد لە گورچیلەكاندا .

3- شلیك: لەناو شلیكدا پێكهاتەی تایبەتی دژە  ئۆكسێنەر هەیە یارمەتی خاوێنكردنەوەی گورچیلەكان دەدات لەو ماددە نا تەندروستانەی خانەكانی گورچیلە دەشێوێنن .

4- گێلاس : سوودی تەندروستی زۆر و تامی خۆشە گورچیلەكانت لە نەخۆشی دەپارێزێت لەبەر ئەوە بیكە بە یەكێك لەمیوە تایبەتەكانی ژەمە خواردنەكانت .

5- مۆز:  بۆ پاراستنی تەندروستی گورچیلەكانت مۆز بخۆ چونكە بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تیادایە لەگەڵ چەندین پێكهاتەی خۆراكی پێویست بۆ جەستە .

6- ئەڤۆگادۆ: بۆ ئەوەی بەرد لەگورچیلەكانتدا دروست نەبێت ئەوە ئەو پۆتاسیۆمەی لەناو ئەڤۆگادۆدا هەیە گورچیلەكانت لەم حاڵەتە دەپارێزێت .

7- پاپایا: یەكێك لە چارەسەرە سروشتیەكانی پاراستنی گورچیلە لە نەخۆشی ئەم میوەیەیە .

8- پرتەقاڵ :  ئەم میوەیە ئاستی ترشی میز هاوسەنگ دەكات و ئاستی سیتراتی ناو میز زیاد دەكات و ڕێگری دەكات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە .

9- ترێی ڕەش : توێژینەوە نوێكان ئەوەسان ئاشكرا كردووە خواردنی ترێی ڕەش گورچیلەكان لە شی بوونەوە دەپارێزن .

10- شاتوو : تەواوی جۆرەكانی ئەم میوەیە خاوەنی تایبەتمەندی دژە دروستبوونی بەردن لە گورچیلەدا و بە تایبەت ڕێگری دەكەن لی هەوكردنی ڕێڕەوی میز و ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی گورچیلەكان .





ئەم هەواڵە 10285جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad