English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چۆنیەتی پاک کردنەوەی مەمە شیری منداڵ
2017-04-16 [12:23 PM]

ZNA - هه‌ولێر


باشترە یەکسەر دوای شیر خواردن مەمەکە پاک بکەینەوە گەر یەکسەر نەتوانی ئەوا ھیچ نەبێ بە ئاو بیشۆ دواتر ئەتوانی دەست بکەی بە پاک کردنەوەی ئەویش بە جیاکردنەوە ھەموو پارچەکانی مەمەکەو شۆردنی بە ئاوێکی گەرم و پاک ، وە بەبەکارھێنانی زایی لەگەڵ فڵچەیەکی تایبەت بە مەمە شۆردن .


ھەوڵ بدە سەرە مەمەکە ھەڵبگێڕیتەوە بۆ ئەوەی ناوەوەی بە جوانی پاک ببێتەوە.


بە فڵچەکە ناو مەمەکە جوان پاک بکەرەوە بەجۆرێک نابێ شیر بە ھیچ پارچەیەکی مەمەکەوە بمێنێت.

 ئەگەر ھەستت کرد مەمەکە یان سەرەمەمەکە ڕووشاویەک یان ھەر زیانێکی بەرکەوتبوو ئەبێ بگۆڕێت چونکە ئەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی بەکتریا لەو شوێنە.


دوای شۆردنی مەمەکە چەند ڕێگایەک ھەیە بۆ تەعقیم کردنی مەمەکە، بڵاووترین ڕێگا لە ووڵاتی خۆمان کە لە ڕووی کرداریەوە گونجاوە باسی ئەکەین :-


۱- تەعقیم کردن لە ڕێگەی کوڵاندنەوە:

ئەگەر مەمەی منداڵەکە گونجاو بوو بۆ کوڵاندن واتە بەرگەی کوڵاندنی گرت ئەوە مەنجەڵێک یان تاوەیەکی گەورە ئەھێنیت بەمەرجێک سەرێکی پڕ بەسەری خۆی واتە فیت ھەبێت(نابێ بۆ ھیچ مەبەستێکی تر بەکاری بھێنیت، واتە تەنھا بۆ تەعقیم کردنی مەمە بەکاری ئەھێنیت)، مەنجەڵەکە پڕ ئەکەیت لە ئاو ، ھەموو پارچەکانی مەمەکە نقووم ئەکەیت لە ئاوەکەدا بەتەواوی و نابێ ھیچ بڵقێکی ھەوا لە ناو پارچەکاندا مابێت، دواتر سەری مەنجەڵەکە دابپۆشەو بۆ زیاتر لە ۱۰ خولەک بیکوڵێنە.

سەری مەنجەڵەکە لا مەبە تا پێویستت بە مەمەکە ئەبێت.

تێبینی :

١-ئەبێ زیاتر لە ٤ مەمەت ھەبێت.

۲-ھەندێ کەس مایکڕۆوەیڤ بەکار ئەھێنێت.

۳-ھەندێ کەسی تر جیھازێکی ھەڵمی کارەبایی ھەیە بەکاری ئەھێنێت.

٤-ھەنێ کەس حەبی تایبەت ھەیە کە ئەکرێتە ناو ئاوی ساردەوە بەکار ئەھێنێت.





ئەم هەواڵە 6037جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad