English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆڵی ئافرەتان لە ریفراندۆم
2017-04-16 [01:14 AM]

ZNA- ھەولێر



سەرەتا ریفراندۆم خۆی لەخۆیدا بریتیە لە پرس کردن بەرای گشتی لە مەر پرسێکی تایبەت ، تاکو هاوڵاتیان بەشێوەی راستەو خۆ لە سەر چارەنوسی ئەو پرسە بریار بدات و لە هەندێ ووڵات  وەک (ئوستورالیا ) گۆڕینی دەستور تەنیا لە ڕێگای پرس کردن بەرای گشتی جێ بەجێ دە بێت .... ریفراندۆم و رۆڵی ئافرەتانی کورد لە م کاتە هەستیارو پر چارەنوس سازەدا وەک هەموو دۆخ و قۆناغە سەختەکانی خەباتی بزافی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان ئافرەتان هەمیشە ڕۆڵ و کاری گەری گەلێک بەرچاویان هەبوە لە شۆرشی کوردایەتی دا،، ئافرەتان هەوێنێک بوون بۆ پێکانی یاخود بۆ ڕزگاریخوازی گەلی کورد و هێنانەدی ئامانجە کان و تێک شکانی دوژمن و نەیارانی کوردستان،، ڕۆڵ و کاری گەری ئافرەتان هێندە کاریگەرو پڕ دەستکەوت بوە کە قۆناغ بە قۆناغی شۆرش پشتیوان و هاوکاری براو کەس وکاری پێشمەرگە کانی خەباتی سەرسەختی ئەم کوردستانە پڕ قوربانەبوون ،،، زیندوترین شۆرش کە ئافرەتان بەشداریان تێدا کرد شەری تیرۆرستانی داعش بوو لە (2014) کە ڕێکخراوێکی مەترسی داربوو کە شەڕی هەموو جیهان بوو ئافرەتان شان بە شانی پێشمەرگە لەگەڵ برا پێشمەرگەکان لە سەنگەری خەباتدابوون ،، وەک بینرا ئافرەتان دیسان بوێری و ئازایەتی و کۆڵنەدای خۆیان سەلماند ،، هەرچەند ئافرەتانی کورد لە لایەن ڕژێم و دەسەڵاتە یەک لەدوا یەکەکان دا گەلێ ناحەقی زۆریان بەرامبەر کرا ، بەڵام بەردەوام بوون و هێزی خۆیان لەدەست نەداوە و لە سەر جەم شۆرشە کان رۆڵ و کاریگەری خۆیان خستۆتە گەڕ بێ هیچ ترس و گوێ پێدانی روح بەخشین نمونەی ئافرەتانی بەشداری شۆڕش گەلێگ زۆرن ، بۆ هەموو جیهان سەلماندویانە، کە بۆ پاراستنی سەربەخۆی کوردستان درێغی یان نەکردوەو نایکەن ، هەمیشە هیواو ئامانجیان بۆ پێکانی دەوڵەتێکە کە لە سەر بناغەو بنەمای‌ دەوڵەتێکی یاسایی یەکسانی و دادپەرواری و پاراستنی مافی ئافرەت پێک بهێنرێت ،، بێ هیچ جیاوازییەکی ئاین رەگەزو ئادیا جیاجیاکانی ناو گەل ،، ئەمەش لەچوارچێوەی ئەودەوڵەتەیە کە دەوڵەتی کوردستان و یەکپارچەی خەون و هیوای ئافرەتان بونیات بنێین ،، ئافرەتان پێویستە وەک هەمیشە کۆڵ ندان لە خەبات و بەردەوامی لە شۆرش کارکەین ؛؛ و هەموان پێکەوە وەک پرۆسەیەکی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە مەسەلەی ڕیفراندۆم بۆ پرسی سەربەخۆی بڕوانین وەک تاک کار بۆ پرۆسە چارەنوس سازەکان بکەین ،، بەشێوەیەکی فراوان چالاکی رێکخراوەیی لە هۆشیاری ئافرەتان لە نێو گۆمەڵکا بەگشتی گرنگی بە بەشداری لەم پرۆسەیە بڕوانین و بەتێکر ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەک بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی  کاربکەین  کە کاریگەری و ڕەنگدانەوەی خۆی هەبێت لە سەرکۆیی  پرۆسەکە لە دوای ریفراندۆم ئەجیندایی هەموو دونیا ببینێ وەک سەرجەم کارەکانی لە قوربانی شۆرش دا ڕۆڵی هەبوە جێ پەنجەی خۆی هەبێت ، ئەو دەوڵەتەی لە کوردستان چاوڕێیەتی بۆئەوەی شکۆی ئافرەتان تیایدا بپارێزرێ بێ هیچ جیاوازییەک کە زۆرترین ڕەنگ و دەنگی خۆی هەبێت لە پرۆسەی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی وەک ئەوەی لە  جیابونەوەی ( ئیرلەندەو ؛ ئیسکۆ لەندا ) ئافرەتان زۆرترین بەشداربوو بون لە جیابونەوەو پرسی  ریفراندۆم ، بۆیە ئافرەتان هەموان پێکەوە کارکەن بۆ ریفراندۆم و جیابونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراقی داسەپاوی سەر کورد لە کوردستاندا بڵێن بەڵێ بۆ ریفراندۆم بەڵێ بۆ سەربەخۆی کوردستان و یەکپارچەی کوردستان .





ئەم هەواڵە 5800جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad