English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بچووکترین ئامێر بۆ خۆپاراستن لە بارودۆخی ترسناک و کاتی تەنگانە
2017-04-16 [06:36 AM]

ZNA- هەولێر


 

"ریڤولڤەر" ناوی ئەو ئامێرە بچوکەیە کە دەکرێت تەنھا بە کلیک کردن لە کاتی تەنگانە لە کێشە رزگارت بکات.

 

ئەم ئامێرە بۆ کاتی تەنگانه دروست کراوە و کاتێک بتەوێت ئەندامانی خێزانەکەت یاخود یەکێک لە کەسە نزیکەکانت ئاگادار بکەیتەوە کە لە بارێکی ترسناک دای، تەنھا بە کلیک کردن، لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی ئەم کەسانەی کە بەکارھێنەر دیار دەکات، کورتە نامایەک بۆ ژمارەکەی دەروات و ھاوکات لەم کورتە نامەیەدا لینکی تێدایە کە لە رێگەی ئەم لینکەوە کەسەکە شوێنەکەت بەھۆی (GPS)دەدۆزێتەوە.

 

دەکرێت ئەم ئامێرە بە جەستەوە ببەسترێتەوە بە شێوەیەک کە دیار نەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بە نھێنی بەکاری بھێنیت.

 

ئەم ئامێرە سێ جور ئاگادار کردنەوەی ھەیە: یەک کلیک واتە بەکارھێنەر گەیشتە ماڵەوە، دوو کلیک واتە بەکارھێنەر لە بارودۆخێکی ترسناکە لەوانەیە پێویستی بە یارمەتی بێت و سێ کلیک واتە بەکارھێنەر لە بارودۆخێکی زۆر خراپ دایە.

 

مەحمود کامەران





ئەم هەواڵە 99118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad