English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات 
2017-04-17 [03:39 AM]

ZNA – ھەولێر 




رۆژی یەکشەممە لە بارەگای خۆیدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و گشت ئەندامانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەندین راسپاردەی راگەیاند.

١- داوا لە لقەکانی ( ھەولێر، دھۆک، سلێمانی، کەرکوکک) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین، کە ھەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی شارەکانیان دەستنیشان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی یاری دۆستانە بۆ ھەڵبژاردنی یاریزانی شیاو بۆ ھەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق، کە دەبێت یاریزان لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠٠) بەرەو سەرەو بێت.
٢- بریاردرا بە ناردنی (C.V) راھێنەرانی تۆپی پێی کوردستان بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەمەبەستی کارکردنیان لەگەڵ ستافی راھێنەرانی ھەڵبژاردەکانی عێراق، راھێنەران لە لایەن لقەکانی تۆپی پێی پارێزگاکانی کوردستان دەستنیشانکراوە(ھەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دھۆک).
٣- دوای ئەنجامدانی وردبینی لەسەر دەنگەکانی رۆژنامەنووسان بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزان و گۆڵچی لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان و وەرگرتنی سەرجەم بۆچوونی سەرجەم راھێنەران و کاپتنی یانە بەشداربووەکانی خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجامەکانی باشترینەکان بەمشێوەیە بوو:
ڕ- رەوا یوسف یاریزانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بووە باشترین یاریزانی خولەکە.
ب- دیار جومعە گۆڵپارێزی یانەی کەرکووک بووە باشترین گۆڵپارێزی خولەکە.
٤- لە یاری نێوان ھەردوو یانەی کەرکووک و شێروانە لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بەھۆی کۆنترۆلنەکردنی جەماوەر و ھاوێشتنی دەبەی ئاو و یارییە ئاگرینەکان بۆ نێو یاریگا و دروستکردنی کێشە بریاردرا بە غەرامکردنی یانەی کەرکووک بە بری (٣٠٠.٠٠٠) سێ سەد ھەزار دینار.
٥- ئاگاداری سەرجەم یانەکان و ھاندەران دەکەینەوە بەھەموو شێوەیەک یارییە ئاگرینەکان لە نێو یاریگاکان قەدەغەیە، داوا لە دەزگا ئەمنیەکان دەکەین ھاوکار و یارمەتیدەرمان بن بۆ قەدەغەکردنی.
٦- لە یاری نێوان ھەردوو یانەی شێروانە و پێشمەرگەی ھەولێر لە خولی نایابی پێشمەرگەی کوردستان بەھۆی ئاژاوە و گرفتی جەماوەر و ھاوێشتنی یاری ئاگرین بریاردرا بە غەرامەکردنی یانەی شێروانە بە بری (٣٠٠.٠٠٠) سێ سەد ھەزار دینار.
٧-بەھۆی کەمتەرخەمی لە بەرێوەبردنی یاری نێوان ھەردوو یانەی کەرکووک و شێروانە بریاردرا بە راگرتنی ناوبژیوانی ناوەراست (دلشێر عومەر) بۆ سێ یاری لە بەرێوەبردنی یارییەکان.
٨- بەھۆی کەمتەرخەمی لە بەرێوەبردنی یاری نێوان ھەردوو یانەی (نەورۆز و کەرکووک) بریاردرا بە راگرتنی یاریدەدەری ناوبژیوان (سەربەست خالید) بۆ سێ یاری لە بەرێوەبردنی یارییەکان.
٩- لەسەر داوای یانەکانی شێروانە و نەورۆز، دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گفتووگۆی لەگەڵ ھەردوو یانە ئەنجامدا بریاردرا بە بردنی جامی (یەکەم، دووەم) و ملووانکەی (یەکەم، دووەم) بۆ ھەردوو یاریگەی شێروانە لە کەلار و پێشمەرگەی ھەولێر لە پیرمام بەمەبەستی دابەشکردنی خەڵاتەکانی پلەی یەکەم و دووەم لە کاتی تەواوبوونی یارییەکان لە نێو یاریگا.
١٠- بەمەبەستی رێکخستن و راگرتنی ھەردوو یاریگای کەلار و پێشمەرگەی ھەولێر بەشێوەیەکی جوان بریاردرا بە تەنیا رێگە بە فۆتۆگرافەری ھەردوو یانە و سەرپەرشتیاری راگەیاندن بدرێت لە نێو یاریگا ئامادە بن، رۆژنامەنووسانی وەرزشی لە دەرەوەی یاریگا شوێنی تایبەتیان بۆ دابین دەکرێت بەھۆی بچووکی یاریگای پێشمەرگەی ھەولێر.





ئەم هەواڵە 11725جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad