English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
به‌رپرسێكی عێراقی پێشنیار ده‌كات خورما له‌ بری بڵاوكراوه‌ بۆ موسڵ هه‌ڵده‌ن
2017-04-17 [09:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رپرسێكی عێراقی داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجییه‌تی كردوه‌ له‌ شوێنی فڕیدانی بڵاوكراوه،‌ خورما به‌سه‌ر خه‌ڵكی موسڵ هه‌ڵده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی 300 هه‌زار كه‌س له‌ برسێتی رزگاریان بێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ غه‌زوان حه‌مید داودی وتی، ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ رۆژئاوای موسڵی گه‌مارۆدراو گه‌یشتۆته‌ خراپترین ئاست، زۆر پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌وه‌ خورما بۆ ناوچه‌ گه‌مارۆدراوه‌كان هه‌ڵبدرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆر پێویسته‌ له‌بری هه‌ڵدانی پارچه‌ كاغه‌ز خورما هه‌ڵبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ برسێتی رزگار بكرێن، كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌كاری ده‌هێنن، به‌شێوه‌یه‌ك تێچووی چاپكردنی ئه‌و كاغه‌زانه‌ ملیۆنه‌ها دینار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌وه‌ستێت.

داودی جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه‌، خورما بشێوه‌یه‌ زۆر له‌ عێراق هه‌یه‌و نرخه‌كه‌شی هه‌رزانه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، خۆراك له‌ موسڵ له‌سه‌ر ته‌واو بوونه‌ یان هه‌ر به‌راست ته‌واو بووه‌، له‌و حاڵه‌ته‌ش دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ گه‌مارۆ دراون.

هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌پشتیوانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئۆكتۆبه‌ری 2016 ده‌ستی به‌پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ وه‌ده‌ر بنێن.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad