English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەوی دیاردەیەکی دەگمەن بەخۆیەوە دەبینێت , چوارسەد ساڵە رووی نەداوە 
2017-04-18 [04:19 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکی (ناسا) رایگەیاند ، رۆژی چوارشەممە زەوی دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەن بەخۆیەوە دەبینێت کە چوارسەد ساڵە رووی نەداوە .. 

لەھەواڵەکەی ناسا ھاتووە , ھەسارۆکەیەکی بچووک کە تیرەکەی ٦٠٠ مەترە رۆژی چوار شەممە  (١٩ی نیسان)لە زەوی نزیک دەبێتەوە, بەڵام بەھیچ شێوەیەک مەترسی بۆ سەر زەوی نابێت .. 

ناسا ئاماژەی بەوەداوە , ھەرچەندە ئەم ھەسارۆکەیە زۆر لەزەوی نزیک دەبێتەوە , بەڵام بەھیچ شێوەیەک بەر زەوی ناکەوێت و ئەم نزیکبوونەوەیەش دەرفەتێکی باشە بۆ ئارەزومەندانی بواری فەلەکناسی بۆ ئەوەی چاودێری ئەو ھەسارۆکەیە بکەن . 

ئەم ھەسارۆکەیە ناوی (٢٠١٤ – جی ئۆ ٢٠) و بەدووری ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار کم لەدووری زەوی دەسوڕێتەوە و دوایین خولانەوەشی بەدەوری زەوی ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر بوو و پێشبینی دەکرێت دوای ٢٦٠٠ ساڵی دیکە جارێکی دیکە لەم تەوەرەی زەوی نزیک بێتەوە...

یاسین ئەحمەد مولود 
سەرچاوە / سکای نیوز
 





ئەم هەواڵە 107218جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad